مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

تاوان

بریا  ئه‌و کــــات گوله‌یه‌کم بـــــــه‌ر کــــــه‌وتایه‌
بـه‌س هه‌والـــی تــــاوانی تــــــۆم نـــــه‌بیستایه‌
نـــازانم ئێستـــا من بـــۆ کــــوێ ئۆغر بــــکه‌م
خــــه‌مــــه‌كــــا‌نـــی دڵــم بۆ کــــێ بـه‌یان بکه‌م
هه‌موو له‌شم ئه‌و کات تێـــکڕا هـــاتـه‌ هـــه‌ژان
چاو گه‌رووم هه‌ر هـــه‌موو پڕ بوون لـــه‌گریان
دڵـــم بـــه‌رگه‌ی  تاوانێکی ئــــــاوا نـــــــاگرێ
لـه‌داخ و حــه‌سره‌ت روحــم ده‌روا زوو ده‌مرێ
هه‌رگیز چـــــاوه‌روانــی تـــاوانی ئــاوا نه‌بووم
هه‌رده‌م چاوه‌روانی عیشقـــی پاکــــی تۆ بــووم
نـــه‌مده‌زانی تۆ هه‌رگێز ئاوا تـــاوان ده‌کــــه‌ی
پاکـــی و دڵســــۆزی خـۆت هه‌روا له‌یاد ده‌که‌ی
ئێستا ئـــه‌گه‌ر تـــۆ پاکـــــی خۆتــــم بــۆ بێژی
درۆ و بوخـــتـــانـــی نـــاحـــه‌زان زوو بنێری
ئینجـــا ئــــــه‌گــه‌ر دڵــــم بۆتۆ چـــاک بێتــه‌وه‌
عیـــشقی پاکـــــت وه‌ک جـــاران بــگــه‌رێته‌وه‌
 

DANA                                                       

ڕوخساری من

ڕوخساری من بــــــه‌رامبـــــــه‌ری  فـــریـو ده‌دا
بــــه‌س بــــه‌ڕوالـــــه‌ت پێکــه‌نینت بۆ ده‌رده‌خـا
هـــه‌رچـــی نــاخ و ده‌روونــمه  زۆر  خه‌م ده‌خوا
ژیـــانی خۆشـــی و کاتی شادی نــیمه‌ بـــه‌خـــوا
ئةگه‌ر ‌تـــۆ هاوڕێی خۆش به‌ختیت بۆخۆت ده‌وێ
هـه‌رگیز خـــــۆشی له‌لای من ده‌ســتت نــاکـه‌وێ
ئـــه‌گـــه‌ریش تۆ هاورێی خـــه‌مبــارانـــت ده‌وێ
وه‌ره‌ ژوانــــم بـــادڵـــم بـــۆخـــۆی بــۆت بدوێ
هه‌رکه‌سێ خه‌م ئا لــــــه‌من ژیــــنه ‌نـــه‌یگرێنێ
هه‌رگیز سۆزی خـــۆشــــــه‌ویستـــی نــابزوێنێ
به‌س خـه‌می ژیان وام لــــێ ده‌کا شیعرم بـــدوێ
ناخیشم بـــــه‌س لــــه‌ژوانـــــــی تـه‌نهادا ده‌دوێ
تــــه‌مـــــه‌نی خــــه‌مه‌کــــــانی من وا نۆ ســـاله‌
ده‌ستم ده‌گـــــــرێ و ده‌م هــه‌ژه‌ێنێ به‌س بۆ ناڵه‌
ناڵینـــــی مــن به‌س  بۆ خــه‌می ژیــنــی تـــاڵــه‌
تــــه‌نهـــا خـــه‌مــــه‌ لـــه‌ســـه‌ر ده‌روونمدا زاڵه‌
 

DANA                                                      

باران

مـــاوه‌یــــــه‌کـــه‌ لێتـــــان دوورم
بـــــه‌ده‌ست خــۆم نییه‌ مه‌جبوورم
ئه‌مشــه‌وو کـــه‌وتوومــه‌ته بیرتان
دڵــــم پڕ خـــه‌مــه‌ لــه‌ بــــۆتــــان
یــــادی رۆژانـــــی کـــولیــه‌مــان
ئـه‌مشه‌و بـــۆ مـن بــۆتـــه‌ میوان
نــازانــم مـــن بــۆ کــێ بگریــــم
بــۆ که‌س بگریم چــا چؤن بگریم
هــــه‌ر هــه‌مووتان لــــه‌بیرم دان
لــــه‌ هــه‌ستـــم دان  لـه‌ ناخم دان
وێنـه‌ی یــه‌ک بـــه‌یـــه‌کــــی ئێوه‌
هـه‌مـــوو رۆژێ له‌به‌ر چــــــــاوه‌‌
 

DANA                                                       


ئه‌و دارستانه‌ ئاشنای هه‌موو به‌ڵێنه‌کانت بوو
چونکه‌ کاتێ
پیته‌کانی ناوه‌که‌تم له‌سه‌ر قه‌دی دره‌ختێکی هه‌لئه‌که‌نی
هه‌ر گه‌لابوو لای خۆیه‌وه‌
به‌قاقا پێم پێئه‌که‌نی

 

HEMN                                                       

ده‌ردی دووری تۆ

ده‌ردی دووری تــــۆ زۆر گـــــرانـــــه‌‌
هـــه‌‌موو ساتێکــــم هــه‌‌ر ئێش و ژانه‌
هـــه‌‌ر چــــه‌‌نده‌ دووری بۆ من شیرینی
له‌ ناو دڵ و هه‌ستم زۆر خۆشه‌ویستی
چـــاو به‌ فرمێسک و دڵ پـــــــه‌‌رێشانم
ده‌ردی دووری تــــۆ دێوانــه‌‌ی کردووم
هــــاواری دووریت کۆتایـــــی نــــایێ
خه‌میش لــــه‌‌ دڵی من قه‌ت دوایی نایێ
ژیانـــــم بـــــه‌‌ بێ تۆ گه‌لێک نـاخۆشه‌
بـــه‌‌هــــاری  دڵـــــم وه‌کـــوو پــــایزه‌
ده‌ بگه‌رێوه ‌ بــــا دڵــــم‌ شـــــاد بــــێ
بــا چیتر فرمێسک لـــه‌‌ چــاوم نه‌ڕژێ
بــــا کۆتایی بــــێ خــه‌‌م و ئێش و ژان
دڵمت بــۆ ده‌که‌م بـــه‌‌ هه‌واری عاشقان
تــــا جــــارێکی تر دوورنـــــه‌‌که‌ویه‌وه‌
خــــه‌‌م و ژان‌ لــه‌‌ دڵی من با نه‌ژێته‌وه

HEMN                                                       

ده‌رۆیی

تۆ بۆ نایه‌یت تــــا له‌ سینه‌ی گه‌رمی خۆتـــا تێر دامپۆشیت
به‌م سه‌رمـایه‌ بـــه‌له‌پی ده‌ستت کوڵمه‌کانم فه‌رامۆش که‌یت
ئـــه‌ی نازانیت که‌ تۆ ده‌ڕۆیت تروسکه‌ی ژینـم ده‌کوژێته‌وه‌
که‌چی که‌ تۆ ده‌ر سه‌کـــــه‌ویت چــی جـــوانییه‌ ده‌ژییه‌ته‌وه‌
تۆ بزانه‌ دوای ڕۆشتنت به‌سه‌رهاتم تاوه‌ چیرۆکی سه‌ندووه‌
تـامه‌زرۆتم و ئه‌ترسم لێت، نـــاشخوازم لێــــت که‌ بێیته‌وه‌

HEMN                                                       

به‌لێن بێ

به‌لێن بێ هــه‌رگیز خـــۆشه ویستی نه‌که‌م
خۆم توشی ئـــــازاروسه‌ر ئێشه‌ نـــه‌کــه‌م
ته‌مه‌نی جوانیــم له‌ پێناوی ئــــه‌شــق دانا
دلــمدا بــــه‌ هـــــه‌رکــــێ پێــێــــان پێانا
زۆر پـــــه‌شیـمـــــانــــم لــــه‌ رابــوردوم
له‌و کـــه‌ســانه‌ی کــــــه‌ دلیـــان بــــردوم
به‌وه‌ نیا که‌ ئێستـــا لـــه‌ ژیـــانـــه‌ مـــاوم
بــــــروا بـــکــه‌ن هـــه‌ر وه‌کــــو مـردوم
دایکـم زۆرجار پێم ده‌لێ بۆره‌نگت شێواوه‌
کــــــورم چــــی بـــووه‌ چــــی روی داوه‌
ده‌لێم دایه‌ گیان لــــه‌ خــــاکـــی هه‌نده‌رانم
هه‌موو وه‌ک من ره‌نگ زه‌ردن هـاورێکانم
خۆشه‌ویستی بووه‌ بـــه‌ ئاگر ده‌تســـوتێنێ
وه‌فا لای که‌س نـــه‌ماوه‌ بۆ خه‌م ره‌وێنـــێ

HEMN                                                       

لــــه‌یـــــادت کردم

سالانێک من بـــه‌خێوم کــردی کـــه‌چـــی لــــه‌یـــــادت کردم
تۆساوا بوی مـن گه‌وره‌م کردی کـــه‌‌چی حـــاشات لــێ کردم
مــالتئـــاوا تـــــــۆبه‌ بـــێ ئیدی مـــن بـــاوه‌رت پـــێ بکه‌م
هه‌رچی ئاواتم هه‌بو عه‌شق بردی ئترچۆن سیقه‌ی پێ بکه‌م
هــــه‌تا ماوم ناکه‌م له‌ یادی هه‌میشه‌ بـــه‌ تاوانبارناوت ده‌به‌م

HEMN                                                       

ماچ

لێم گه‌رێ بالێوه‌كانت ‌تێر مـاچ بكه‌م من تێنوی ماچی تۆم
لێوه‌کانت به شه‌كـــری شـام نـاده‌م خۆ‌شترم ئه‌وێن له‌خۆم
لێوه‌كانت ته‌ختـــی پادشان بۆ مـن مــایه‌ی ســـه‌روه‌ریمه
بێ ماچی تۆ حــــه‌زه‌كــــانـــم ده‌مــــرن كــۆتــای ژینمه
 

HEMN                                                       

ئه‌مشەوو

ئه‌مشەوو دڵــــــــم دەروێشێکه لــه خەڵوەتی چاوەکانتا
ئه‌مشەوو بــوونـــــم دوا فــــرمێســــکه لـــــه گریانتا
ئه‌مشەو چاوم تــــابلۆیەکـه تەنیــا وێنـەی تــۆی تێدایا
ئه‌مشەوو لێوم بیابانه نەبارن، نـــە بەفر، تــەڕی دەکا
ئه‌مشەوو روحم ڕێبوارێکه بــــەرەو مـەرگ کۆچ ده‌کا
ئه‌مشەوو عەشقت دۆزەخێکه سوتانی مـن گەرمی دەکا
نـــه هیچ کەســــێ پێشـــم دەگـــرێ  خــامـــۆشـــم کا
نــه  هیچ کــــەسێ لێم تێ ده‌گا نه هیچ کەسێ پێم ده‌گا
تەنیا هــه‌ر تۆ فـــریشتەکـــەم دڵـــۆپێ ئاوی  لێوەکانت
ووته‌یه‌کت، نامه‌ت ، نیگات به هێمــنــی خامۆشم ده‌کا
 

HEMN                                                       

بــۆ رابردوو

ر‌‌‌ۆی ته‌واو بوو ئه‌و رۆژانه‌ی من وه‌کو مۆم بۆت ده‌سوتام
بـــه‌ ئــه‌سرینی چاوه‌کانت ، گــڕم ده‌گــــــرت داده‌گیرســام
ئیتر ئــه‌‌گه‌ر گڕیش بگری ، نابم بــه‌ ئــــاو بــه‌سه‌ر تاکه‌ی
بڕۆ هــه‌رگیز مه‌گه‌ڕێوە ، تــــه‌‌شی خـــاوت زۆر بۆ رێسام
ئـــــه‌‌گــه‌ر رۆژێ بیرەوەری ، بــم بــاتــه‌وە بــۆ رابردوو
هه‌زار له‌عنه‌ت له خۆم ده‌که‌م بۆ رۆژانه لـــه دەســـتم چوو
نـــه‌‌لێ نه‌بوو ! باش ده‌زانی ، ئــه‌وینت داری کرمــۆڵ بوو
پــه‌شیمانــم لـه فرمێســـک و چـــاوەڕوانـــی وا بۆ تۆ بوو

HEMN                                                       

 خه‌یاڵی تۆ

خۆشم ده‌ویستـی به‌سه‌دان شه‌و به‌ خه‌یاڵی تۆوه‌ نوستووم
گیانه‌کـــه‌م خـۆ بیرت دێ چۆن لـــه‌ ئاسمانت ئـــاوا بووم
دڵم وه‌ک جانتاکه‌ی شانت لــــه‌ بـــاڵات جیـــــــانا بوه‌ وه
وه‌ک په‌رچه‌مت بێ شــــــه‌رم بوو له‌ ڕوخسارت نابوه‌ وه‌
حه‌زم ده‌کرد وه‌ک هـاوڕێکه‌ت توندتوند بیگرم ده‌سته‌کانت
ببمه‌ سایه‌ له‌ ســــه‌ر بـــاڵای هــه‌موو حه‌ز و خه‌ونه‌کانت
حــه‌سودیم بــــه‌وه‌شدا ده‌هات که‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکا د‌ه‌وه‌ستای
لــــه‌ ئاهـــم تـــێ نــــاگه‌یشتـی لـــــه‌ نزاکانم ناترســـای
من گوڵم ئه‌باراند به‌ سه‌رتا تۆ دڕکت لــه‌ ڕێگام ده‌چـــاند
من هه‌ر بارانی ئه‌وین بووم تۆش به‌فری خه‌مـت ده‌باراند
چه‌ند جار هاتم ده‌رگای دڵم بۆ ئه‌وینت دایـــــه‌ سه‌ر پشت
چۆن دڵت هات ئه‌و سکاڵا بـــێ زمـــــانانه‌ی منت کوشت
تێ ناگه‌م ئه‌مڕۆ هاتویته‌ بـــــێ شه‌رمــــــانه‌ ده‌مـــدوێنی
ده‌ڵیێ ی له‌ بیرت چۆته‌وه‌ بــــه‌و داخه‌وه بــــم خــه‌وێنی
که‌ی ‌هێنده‌ میهره‌بان بویته‌ سۆزت لـــه‌ ڕووم بکــه‌یته‌وه
مه‌حاڵه‌ تازه‌ بتوانی باجـــی  وه‌فــــای من  بـــه‌یتــــــه‌وه‌

HEMN                                                       

 دڵه‌ شێته‌م

تاکو که‌ی ئه‌م دڵه‌ شێته‌م لـــه‌دووری تۆ دێوانه‌ بێ
به‌ته‌نیا شه‌و به‌رێ که‌م غـــــه‌رقی نێو مه‌یخانه‌بێ
به‌وێنه‌ی فه‌رهادی کۆکه‌ن وێڵــــی ئــه‌مکێوانه‌ بێ
گشت ته‌مه‌نم له‌پێناوتا بــــــه‌وێنه‌ی مۆم تــوایه‌وه‌
به‌فیدای به‌ژنوو روخسار و جــوانی ئه‌ چاوانه‌بێ

HEMN                                                       

سۆمــــای چــــــاوه‌کانت

گولم بۆ په‌ره‌کانت هه‌لوه‌ری خـــۆ وه‌رزی پایز نیه‌ منت بێ به‌ش کرد لـــه‌ بۆنت
ئه‌ی نازانی من بــــــه‌ بێ تۆ تاقــــه‌تــی ژیانم نیه‌ بــــێ سۆمــــای چــــــاوه‌کانت
که‌ی دێیته‌وه‌ وه‌ک جاری جاران له‌ به‌ره‌ به‌یانیه‌ چــــــاوه‌کــانم لێل بوون بـــۆت
ئه‌ی نازانی ناخۆشترین کات چاوه‌روانیه‌ هه‌میشه‌ بـه‌‌ هیوام بـــۆ گـــه‌رانه‌وه‌ت
که‌ ده‌تزانی رێبوارێکی هه‌ر ساته‌و له‌ هه‌وارێک هه‌لده‌که‌ی بۆ هێشتت بتناسم
کــــــه‌ ده‌تزانی بـــه‌ردێکی ، ده‌ریـــا لێل ده‌که‌ی بــــۆ بووی بـــــه‌ خۆشه‌ویستم

HEMN                                                       

نێوان من و تۆ

لــەمــا بــەینی من و تۆدا پــانتایێکــی فراوان
لـــەچۆڵای هــەیــە کەمێک بیر دەکــەمــەوە
تۆ دەتوانی بــە پێکەنینێک ئـــەو پانتای دووریه‌
لە نێوانمان لا ببەی تۆ توانای لێبووردنت هەیە
دەستەکانی تۆ توانــای بەخشینی ژیانیان هەیە بە من
چاوەکانی تۆ بە من دەبەخشن شورو شەوقوو مەستی
تۆ وەکوو لاپەڕەی شعرێکی لە بوون و نەبوونی
ژیانی من دەڵێی پەڕەی عومری من بە بوونی تۆ
خونچەێکی تازە کراوەیە
تۆ دەتـــوانـــی بــە مــن ژیـــان ببەخشی
ياخود لێمی وەرگری ئەوی پێت بەخشیوم
 

HEMN                                                       

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009