مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

 

نــه‌هــاتـــی

بووم بــه‌ باده‌ی شیعرێکی تاڵ له‌ باوه‌شی ئــــه‌شــقـــی تــۆوه‌
شـاعـــیـرێـــکی دڵـــشکاو بــــووم لـــه‌ ئه‌شقێکی پــڕ درۆوه‌
لـه‌ دڵتا بووم خـــۆم ده‌سانی نــــازانم چــۆن چۆنی وون بووم
هه‌ڵه‌ی خۆم بوو منی وون کرد که‌له‌گه‌ڵتا ڕاست و ڕون بووم
مـــن نــازانم چۆن ده‌سته‌کانـــم توانیان بۆ درۆ شیعر بنووسن
چـــۆن ڵێوی مـن لـه‌ت لـه‌ت نـه‌بوون لێوێکی نــامۆ ڕامـوسن
ئیـتر قـمه‌ت دوای من مـه‌که‌وه‌ ڕێـگای من بـۆت دڕک و داڵـه
دڵــم له‌ هه‌ست و ئــــه‌شقــــی تۆ بـــێ بــــاکه‌ خــاڵی و به‌تاڵه‌
ده‌بـــێ بــاوه‌ڕت پـــێ بـــکـه‌م به‌ حـــه‌زێکــی  وون و کــاتــی
چــه‌نـد  هـــاوارم بـــۆ هــێــنای بـــه‌ ده‌م دڵــمه‌وه‌ نــه‌هــاتـــی
 

HEMN                                                       



دڵــم لــه‌ دڵت حــاڵی نه‌ده‌بوو

من ناتوانـم باڵ بــه‌سه‌ر خه‌مـه‌کانت بگرم
نــاتــــوانــــم هـــه‌رگــیــز ده‌سـتــت بگـرم
دڵــی تــۆ هــه‌رگیز لـه‌گـه‌ڵ مـــن نــه‌بــوو
تــۆ لـــــه‌ گـــیـانــــت دا دوو دڵ هـــه‌بــوو
هـه‌رگیز مــنــی بـــه‌لاوه‌ گـریـنـگ نـــه‌بوو
گرینــگی لای تۆ هه‌میشه‌ مــاڵـی دنیا بوو
خــۆشــه‌ویســتـیـت خســتـــه‌ ژێــــر پــــێ
هـه‌رگـیـز بـه‌ مـنت نه‌ده‌گوت خۆشم ده‌وێ
دڵــم لــه‌ دڵت حــاڵی نه‌ده‌بوو
قه‌ت دڵ خۆشی لای تۆ نه‌بوو
لێــم دوور بــه‌ بـــــێ وه‌فـــا
ئــه‌ویـنـت لــــه‌ دڵـــم شــکـا
 

HEMN                                                       

چــاوه‌روانی

مه‌مـکوژه‌ تــۆ بــــه چــاوه‌روانی
دووریــت دۆزه‌‌خــه‌  گـــه‌ر بزانی
شـه‌مامه‌ی سینه‌ت ئارامیان بردم
لـــه‌ زه‌وی بــۆ ئــاسمـــان بــردم
خۆشم ویستی تۆ خــۆشت ویستم
زه‌مانێـکه‌ من وێڵـی دوێی ویستم
مـه‌مــکوژه‌ بـــه‌م چـــاوه‌روانــیه‌
گــه‌ر بشـــمری ده‌ڵــێـــم وانــیــه‌
فیــدای چـــاوانــتـم گوڵـــی جوان
مه‌رۆ لـــه‌م ژوانه‌ لامبه‌ شه‌وانه‌
 

HEMN                                                       

بۆ خۆشه‌وتستی خوا

بــڕیــارمـدا بــــه‌زیـكری‌ تــۆ چـرای‌ دڵــــم داگیـرسـێــنــم
شـۆڕشێك بـۆ خۆشه‌ویستیت لـــه‌ جیـهانا هــه‌ڵگیرسێـنـم
پێـم خـۆشه‌ پـه‌روانـه‌ ئـاسـا بـسوتێـم بـۆت چ ســـوتانـێ‌
كه‌سێ‌ ئه‌ویـن ڕۆحی‌ تــه‌ڕكـا بـه‌سـوتـانـی‌ خـۆی‌ نـازانێ‌
هـێنده‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌لام به‌ خــۆشـاوی‌ ئــه‌وین مــه‌ستم
خۆت باشتر له‌ خۆم ئه‌زانی‌ كـه‌مـن مـه‌ستێكی‌ پڕهــه‌ستم
نــاوت هــاتــۆتــه‌  نـاو نــاخـم ئیـتر فیــراق بـێ‌ مــانــایه‌
كاتـێ‌ دڵــیـشم ئـه‌وه‌ستـــێ‌ خۆشه‌ویستیـت لــه‌ ڕۆحـمـایه‌
چاوی‌ ڕه‌شی‌ هـــه‌وری ئـاسمان نیگام پڕ ئه‌كا له‌ جوانی‌
بـاخی‌ خـه‌یاڵ بــاڵا ئـه‌كا بـه‌ خـه‌نـده‌ی‌ دوو لـێـوی‌ كـانـی‌
شــنه‌ی‌ مــیـهـرو ئـه‌ویـنـی‌ تـۆ كۆرپه‌ی‌ حه‌زم ئـه‌لاوێنـێ‌
به‌و هـیـوایـه‌م لــه‌ سـایــه‌تـا پـشـووبا ڕۆح نـــه‌ نـاڵـێنـێ‌
 

HEMN                                                       



رازی دڵم

ده‌ گـیانــه‌که‌م هـه‌نگاوه‌کـانت خــێراکه زوو بــگه‌ لام
تـکا ئـه‌کـه‌م یادت نـه‌چـێ کـــه ده‌زانی ئـه‌مڕۆ ته‌نیام
ئه‌ی خـۆشه‌ویست من کێم هـــه‌یه رازی دڵم بکاته‌وه
جگه له تۆ مـن کێم هه‌یه‌ ئـه‌م خوربــه‌ته‌م بیر باته‌وه
چـاوه‌ڕوانـــم ئـه‌مڕۆ بیت و فـرمێسکی چاوم بسڕی
وه‌ك فریشه بۆ به‌هه‌شتی خۆشه‌ویستی ده‌ستم بگری
ئـــازیزه‌که‌م ئــه‌‌مڕۆ جـه‌ژنـه جـــه‌ژنی دیـمانه ژوانه
بۆ من و تۆ کوچه‌ و کۆڵان شــه‌قام شـه‌قام گوڵبارانه
خـۆشم ئــه‌وێی  به دڵ و گـیان ئـــه‌ی خـــۆشه‌ویست
بیهێنه دی ئه‌و ئاواته‌ی لـه مێژه‌وه کـه‌ ئه‌مان ویست
نه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له بیرمکه‌ی دڵت بـه‌خشی به یارێ تر
ناچارم که‌ی سه‌ر هه‌ڵگرم بـڕۆم بـه‌ره‌و هه‌وارێ تر
 

HEMN                                                       

دڵ بـــه تـــۆ ده‌ده‌م

بـــریـــارم  داوا دڵ بـــه تـــۆ ده‌ده‌م
تـا ئه‌و ساتــه‌ی بــه مه‌رگ ده‌گـه‌م
هــه‌موو ژیانم بـــه تــۆ ده‌بـــه‌خشم
له دوای مه‌رگشـم بۆ تۆیه عه‌شقم
لــه پێنــاو ئــه‌وه‌ی بـلێی عــاشقتم
ئامــاده‌م چــاوی خــۆمت پـێ بـده‌م
 

HEMN                                                       



لـــه‌ بیرت ناکــه‌م

نازانم چۆن له‌خۆشه‌ویســتیت بگه‌م
چـــۆن لــه‌ دیداری شـه‌وانت بــگه‌م
خــــۆشــــه‌ویـسـتـیـت گــرو تــیـنـه‌
لـــه‌ نــــاخـــم دا زۆۆۆۆر بــه‌تـیـنـه‌
بزه‌ی لـێوه‌کانت تامه‌زرۆی به‌هارمه‌
نیگایـی چـاوه‌کـانت ترپـــه‌ی دڵــمـه‌
بۆیـــه‌ خۆشم ده‌وێی تا مابم له‌ ژیانه‌
لـــه‌ بیرت ناکــه‌م شه‌رت بــێ گیانه‌
 

HEMN                                                       



جێــم مــەهـێـڵه

جێــم مــەهـێـڵه‌‌ کزەی جــەرگم
چیــدی بــێ تــۆ ئـۆقره نــاگرم
ئەو ڕۆژانـەت بـۆ لــه بیر چوو
دەمـردی بـــۆم بــۆت دەمــردم
جێــم مـەهـێـڵـه هــێـشتـا زووه
تـەمــەن زۆری لـە پێش مــاوه
کــۆرپـەی ئــەشقمان نوستووه
تــۆ چـیـت لـــه رۆیـشتـن داوه
جـێــم مــەهـێــڵـه و بـگـەڕێـوه
تـەفـره مـەخـۆ بــه‌ عەشقێ تر
بروا نــاکەم هــەرگیز وەك من
خــۆشـی بـوویێ کــەسێکی تر
بـگــەڕێــوه هـەتـــاکوو کــەی
دوریت دەکەی بــه دۆزەخ بۆم
ئــەشقت دەکـــەی بــه ئـاگرێ
دام دەگیرسێنـی وەکـــو مـــۆم
 

HEMN                                                       



کــۆچ ده‌کــه‌م

کــۆچ ده‌کــه‌م غـوربه‌ت نۆشی گیانم بێ
بـانـاو ئـــه‌شـکـه‌وتــان چـراخــانــم بێ
کوچ ده‌که‌م به ڵا‌م جـێی کوچ دیار نی یه
پــاییـز قــه‌ت وێـنـه‌ی لا لـــه‌زار نی یه
کـوچــه‌ریــم تــوخوا یــارانی غـــــه‌مـم
فـرمێسک هــه‌ڵڕێژن بـۆ دڵـه‌ی ماته‌مم
پــایــیــزم زه‌ردی  نـــاو  نــیــشــانــمـه
بــاڕوت تــه‌پ و تـۆز جــێـی هه‌وارمه
کۆچه‌که‌م بۆ نـــاو چیایی ســه‌ر کــه‌شم
چـونـکه لــه بزه‌ی شــادی بــێ بــه‌شم
 

HEMN                                                       

خـه‌وم

دوێنــێ شــه‌و لــه خـه‌وم دا یــارم له باوه‌شم بوو
ده‌ستی یارم گرتبوو کراسـێکــی سپی لــه‌به‌ر بوو
دڵــم زۆر خـــۆش بــوو کاتــێ یـــارم لــه‌لا بـــــوو
حه‌زم ده‌کرد هه‌رشــه‌وبــا بــۆ تاوێکیش ڕۆژ نه‌با
به‌ڵام ئاخ له‌و به‌ختـه‌ی من ڕه‌شــه‌وه کو قـژی من
ڕابووم له‌خه‌و یــار دیار نییه وئـاخ ئاخ نییه شه‌و
کاتێ هـه‌ستام لــه خه‌وێ چاوم گریــان بۆ ئــه‌وێ
ده‌ژێگایــه‌ی یــاری من لـێ ی دانیشووه به‌شه‌وێ
کاتێ که خــه‌وو ده‌بـیـنـم وا ده‌زانــم زۆر ڕاسـتـه
که‌چی که به‌خه‌به‌ر دێــم تـوشی ئـازار و ئێش دێم
شـه‌وو نـاخۆشه دڵ بـێ هــۆشه
کـه یــارم دووره دڵ پــڕ ئـێـشه
 

HEMN                                                       

قه‌د نه‌م دەمزانى

گەر دەمزانى خۆشەویستى وا بــەژانە قـــەت نـــەم دەکرد
ئـەوەى سیـحرى چــاو بوایە چاوى خۆمم لــێ وون دەکرد
گەر دەمــزانى نـامـە نوسین دەسـت و پـەنـجـەم دەشکێنێ
دەریای خــەیال هـەموو سـاتـێ مـاسـی رۆخــم دەخنکێنى
هـه‌رگیز رازى ئـەم دلــەى خـۆم بۆ کاغەزێ دەرنە دەبری
وەک و مـــه‌جنون بــەشێـتـانـە یەخـەم بۆ یار دانــە دەدرى
خـۆم نــادایــــه‌ بــەر رووبــارى نـەهـــامـەتـى ئـەویـنـدارى
دڵــم ناکر بــەرێبـوارى رێــی فـرمێسـک و رێــی دڵــدارى
به‌لام چیبکەم کـە عاشق بـووم ئەوسا زانیـم عـەشـق ژانه‌
بۆ هەندێک کـەس زەردەخـەنـەو بۆ هەندێکیش هەرگریانه‌
 

SHAHAB                                                       

دووری

ئــه‌ی ئـازاری دڵ بــه‌ردین و بـێ  به‌زه‌یــی
ده‌لێــم گه‌ڕێ بــا چه‌ند ساتێ هـێـمـن بژیــم
ئـه‌ی خـه‌می پڕ لـه‌ تاسه‌ی تاریکو له‌ هه‌م
ووچان بگره‌ با ئه‌مـشه‌و بێ ده‌نگبم نه‌گریم
ئه‌ی خۆشه‌ویسـتییه‌ سـه‌خـت و ئـاڵۆزه‌کـه‌م
بــۆ لێـم دووری کــه‌ ده‌زانـی بـه‌تـۆ ده‌ژیــم
 

HEMN                                                       

یاده‌کــانم

لــه‌‌ چوارچێوه‌ی خه‌یاڵێکــدا یاده‌کــانم حه‌شــار داوه‌
منــداڵیشم تــابلۆیه‌که‌ لــه‌م ژوره‌دا هـــــه‌ڵ واسراوه
نایه‌ته‌وه‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ی پـــڕ له‌شادی و پێکه‌نین بوو
خه‌م له ‌چاوما به‌ تاسه‌وه‌ ته‌نها  دڵۆپــێ ئه‌سرین بوو
ئه‌م دونیایه‌ گوڵزارێ بــوو هه‌میشه‌ بۆم ڕازا بــۆوه‌
ده‌رگای هه‌موو خه‌ونێکی خۆش به‌ڕوی منا کرابۆوه‌
که‌ چی ئێســتا سیمام زه‌ردو په‌نجـــه‌ ره‌که‌م داخراوه‌
مـه‌رگ وه‌کــو لاو لاوێکه‌و له‌ قــــامه‌تــی دڵ ئاڵاوه‌
جار نا جارێ خه‌یاڵــی قوڵ ده‌مـبا به‌ره‌و یادگــاریــه‌
چی له‌م خه‌ونه‌ کورته‌ بکه‌م که‌ ئه‌و په‌ڕی بێ نازییه‌
 

HEMN                                                       

دڵى دوورم

کـــه‌ خــــه‌ونت پێـــوه‌  ده‌بینـــــم لــــــه‌چاوانت ڕاده‌مێنــم
بـــه‌کوڵ ئه‌گرى دڵى دوورم له‌دواى تــۆ بێ سه‌برو‌ شوێنم
بــاوه‌شمکه‌ ئه‌ى میهره‌بان به‌رلـــه‌وه‌رزى هـــه‌ڵـــوه‌رینـم
بـــاوه‌شمکه‌ وه‌کو جاران که‌س به‌چه‌شنى تـــۆ نــــابینــــم
مــه‌رزى ژینـم، ئــــه‌ى برینم گوڵــــى سپیت بۆ ده‌هێنــــم
ئـه‌ى برینم، مه‌رزى ژینم که‌س بـــــه‌چـــه‌شنى تۆ نا بینـم
 

HEMN                                                       

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009