مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

بیره‌وه‌ریـــه‌کـــانت

سڵاو هــه‌زار جار لــه‌ چــاوی مــه‌ستت
مانگــی هیلالـی ئــه‌برۆی پــــه‌یوه‌ستت
تـــه‌مـــه‌نیـــکــه‌ مــن بـۆ تۆ ئه‌ســوتێم
خــــوا نــه‌کا گیانه‌ ساتێ دوور بـــی لێم
گه‌رچـــی چه‌پ کردار له‌تۆیی دورخستم
لـــه‌ رۆخساری ڕوت بینایـــی بـــه‌ستم
ئیستاش لێــم دووری و بــه‌یادی جاران
دێـــمه‌ خـــزمــه‌تـــی بیره‌وه‌ریـــه‌کـــان
بۆ ئــه‌و ســاتانه‌ی لــه‌ ژێر باڵی ژووان
ده‌ستی ده‌گرتم بـه‌ نیگای چـــاوی جوان
شـــه‌پۆلی ســۆمـــات بۆ کــه‌نـــاری دڵ
ئــه‌ی کرد پاراوی باخچه‌ی ئه‌شقی گوڵ
گیانــه‌ ‌دڵ لــــه گـوڵ دوورکــه‌وێتــه‌وه‌
تروسکه‌ی هــیــوای لێ ده‌کوژێــتــه‌وه
دابـــڕانــی گــــوڵ مــه‌رگ ده‌هــێـنـــێ
دیـــاره‌ خــــه‌م ڕیشه‌ی دڵ ئـه‌وستێنــێ
ســــه‌د خۆزگه‌ منیش لـه‌ خوێنی گه‌شتا
بســوڕامه‌وه‌ بــــه‌دڵــه‌ی بـــێ خــه‌شتا
له‌ خـوله‌که‌یه‌کدا نــه‌ک هه‌فتاو دوو جار
بــم کردا گـــوزه‌ره‌ ملــیـۆنـــه‌ هــا جار
 

HAWSAR                                                       

یادگاریم

ڕه‌نگه‌ تا ئێستا تۆ نـه‌تزانی بــێ کــه‌ شــه‌وان کــۆڕی نـاڵه‌ و گریانم
مه‌ستی فرمێسکی خـۆشه‌ویستییه‌و دوورله ‌یـادێکت ئـه‌سووتێ گیانم
ده‌نا هه‌ر شه‌وێ وه‌ک چـرای شیعرێ ده‌بیـته‌ مـیوان لـه ژووره‌که‌مدا
هــه‌تا بزانی بــــێ تۆ چه‌ند سه‌خته‌ گووڵم ئه‌و کاتانه‌ی کـه‌ نیم له‌گه‌ڵتا
بـــه‌ خۆشه‌ویستــی تـۆوه‌ گــه‌ر مردم ئــه‌دره‌سی عه‌شقم وا لـه‌چاوت
سۆراغم مه‌که‌ن هـه‌رگیز نامۆ نیت تاڤگه‌ی یادگاریم قه‌ت له‌بن نـایه‌ت
 

SHAHAB                                                       

له‌دوری هاوڕێیان

هــه‌مــیشه‌ به‌ دل لــه‌گـه‌ل ئێوه‌ دام
ئێوه‌ش بــه‌ ووه‌فا بن بـگه‌نه‌ فریام
چـــۆن هه‌ل که‌م له‌دوری هاوڕێیان
چــــۆن بژیم بێ ووته‌ی جوانیـــان
تـــوخــوا پێـــم بلێن هـــاوڕێیـــانم
چیبکه‌م له‌گــه‌ل یــاری بێ ویژدانم
هــه‌مــیـــشه‌ لـــه‌بــه‌ر چـاومایــــه‌
یــادی هـــه‌مــیــشه‌ لــــه ‌دلمایــــه‌
دلــمـــی فـــڕانـدوه‌ لـــه‌ سـیـنـــه‌م
دێـوانه‌ ترم لـه‌ دێــوانه‌ بـــۆ شــه‌م
ببنـــه‌ هاوڕێم خـــۆشـــه‌ویسـتانــم
بـــێ ئــێــوه‌ نـــامـــه‌وێ ژیـــانــم
 

HEMN                                                       

خه‌مه‌كانم خۆشتانم ده‌وێتم

خه‌مه‌كانم خۆشتانم ده‌وێتم چـونكه فێری ته‌نيايتان كردم
خۆشتانم ده‌وێت
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه فێری خۆراگريتان كردم
هه‌رخۆشتانم ده‌وێت
واتانكرد كه چيتر نائوميد نه‌بم هه‌رده‌م گه‌شبين بم
خۆشتانم ده‌وێت .
دلنيابن رقم لێتان نابيت
كه زۆرجار بوونه‌ته هۆيه‌ك بۆ ئازاردانی دلم
هه‌ر خۆشتانم ده‌وێت
چونكه خه‌می پاكن له‌ئه‌نجامی خۆشه‌ويستی يه‌كی پاكتدا
ئێوه‌م ناسی و ئاشنايه‌تيم له‌گه‌ل دروست كردن
ده ئێوه‌ش
چيتر ئازاری دله‌که‌م مه‌ده‌ن
نه‌وه‌ك بلێم مردن خۆشتره له‌م ژينه‌دا
‌له‌بوونی خۆشم په‌شيمان بم كه‌هه‌م
 

HEMN                                                       

ئازاری دڵ

ئــه‌ی ئازاری دڵ بـــه‌ردین و بـــێ بـــه‌زه‌یی
ده‌ لێــم گــه‌ڕێ با چـه‌ند ســـاتێ هـێـمـن بژیم
ئه‌ی خــه‌مــی پڕ له‌ تـاسه‌ی تاریک و لـه‌هه‌م
ووچان بگره‌ با ئه‌مشه‌و بـێ ده‌نـگ بم نه‌گریم
ئـــه‌ی خــۆشه‌ویستییه‌ ســه‌خت و ئــاڵۆزه‌که‌م
بـۆ لـێــم دووری کــه‌ ده‌زانــــی بــه ‌تۆ ده‌ژیم
 

HEMN                                                       

ئاوڕێک

گه‌ر تۆ پێتوایه
له‌دوای ژوانی تۆ بچمه‌ ژوانی تر
چاوم داده‌خه‌م‌
له‌ ڕووی جوانی تۆ
ببمه‌ ئاوێنه‌ی به‌رده‌م جوانی تر

ده‌با پێت بڵێم:
له‌و ژوانانه‌
له‌ باخی سینه‌م به‌و جوانانه‌
ناکرێ گوڵبه‌ژنی تۆ هه‌ڵکه‌نێنن
هێشتا دڵۆپێک فرمێسک بۆ تۆ
ته‌ڕترم ده‌کا
له‌و هه‌موو لێوه‌ی
ماچیان ده‌که‌م و تینووم ناشکێنن
 

HEMN                                                       

ئــاســتی من

بـه‌س نیـگــای چــاوت بــگــۆڕه‌ رارا مــه‌بـه‌ لــه‌ ئــاســتی من
خـۆ من بــه‌ دڵ عــاشقی تـۆ بووم سـووتانت جـه‌رگ و دڵی من
هه‌رگیز جـــارێ تـۆم نــه‌بینی پـابــه‌ند ببــی بــه‌ عــه‌شـقـمـه‌وه‌
هــه‌موو عــه‌شـقـێ که‌ دات به‌ من گووله‌ بوو نــات بـــه‌ دڵمه‌وه‌
تـوانیت هـه‌مـوو یـادگـارییه‌کان وه‌ک تــه‌خته‌ ره‌ش بـسـریتـه‌وه‌
ئه‌ی چۆن هه‌ل دێی له‌و ماچـانه‌ی وه‌ک مۆر وا بــه‌ ڕوومه‌ته‌وه‌
 

HEMN                                                       

من لــه‌ بــه‌رده‌متا ده‌وه‌سـتـم به‌ ماچی لێوت سڕم که‌‌
به‌ هێواشی چاو دائه‌خه‌م تۆزێ سـه‌یری نــاو دڵم که‌
سه‌یر که‌ وێنه‌ی تۆی تیایــه‌ توند لــه‌ ئامێزم گرتووه‌
دڵنیا بــه‌ کــه‌ نـه‌ش خــه‌وم دڵـــم لـه‌گـه‌ڵ تۆ خه‌وتوه‌
 

HEMN                                                       

لێـم مــه‌پـرسه‌

لێـم مــه‌پـرسه‌ بــــۆ چــی ئـــه‌مـڕۆ ژوره‌کــه‌ت وا رازاوه‌یـه‌
ئـه‌مڕۆ باخچه‌ی حه‌وشه‌که‌شمان زۆر بۆن خۆش و گه‌شاوه‌یه‌
مـیوانێکی ئـــازیــزم دێ وه‌ک گـــیانـــم خـــۆشم ویــستـووه‌
ئـــه‌ی نــــابیـنـــی فــه‌رشی روحم بـــۆ پێشوازی راخستووه‌
ئــــه‌و رۆژانــه‌ی کـــه‌ دێی بــۆ لام دیده‌م رونو پڕ نور ده‌بێ
خـۆشه‌ویستیم نه‌ک هه‌ر بۆ تۆ بۆ عاله‌میش بێ سنوور ده‌بێ
وه‌ره‌ کـــزه‌ی جــــه‌رگم بـــۆ حـــه‌ز ده‌کــه‌ی بـــێ تاقه‌ت بم
تا گفتـــی هـــاتنێ ده‌ده‌ی ده‌بــــێ سـه‌د جار بــه‌ قوربانت بم
 

HEMN                                                       

ســۆزی خـۆشه‌ویستــی

لـــه‌ ڕوونــاکـــی خــۆر بـۆم ڕوونــاكتری
لــه‌ گه‌شـاوه‌ی مــانــگ بــــۆم گـــه‌شتری
لــه‌ ئــــه‌ستێره‌ی ئاسـمــان بۆم جوانتری
لـــه‌ چـــوار وه‌رزی ســاڵ بۆم پێویستری
گـه‌ر مــن تــۆم نــــه‌بـــێ لــه‌م هـــه‌واره‌
چـــۆن بــــژیم بــێ تـــۆ لـــه‌م ڕۆژگــاره‌
لــه‌ تۆم جـــوانتر نـــه‌بینیوه‌ لــه‌م دونیایه‌
پێم بلێ چۆن بـاسـی که‌م ئه‌وه‌ی له‌ دڵمایه‌
خـۆت کردوه‌ بـــــه‌ فریشته‌ی ئـــاسمــان
ســۆزی خـۆشه‌ویستــی بــۆته‌ ڕێگامــان
گه‌ر من و تۆ ســۆزمان نه‌بێ له‌ نێوانمان
ده‌روخــێـت گشـت ئــه‌ویــنــی ژیــانمــان

HEMN                                                       

دڵــم بـــێ تــۆ

دڵــم بـــێ تــۆ بــیــابــانـــە نــەمـامــێـــک تـێـیـا نـــاڕوێ
دەریــایەکە پـڕ فرمـــێــسک ئـــازار ‌تــێـیا دێت و دەچـــێ
دڵـــم بـێ تــۆ ئاسمـانێـــکە پــان و بـەرین بــێ ئــەستێرە
وەک تـــاوانبار بــــە بــێ توانا بۆ جـوانیەکەی تۆ ئەسیرە
دڵـم بـــێ تۆ وەک پــایزە پەڕەی گـــوڵ هــەڵ دەوەرێنـــێ
بـەهار تێیـا ســـەوز نــابــی گەر فـەلـەک تۆ لە من بسێنێ
دڵـم بـێ تـۆ وەک هــەتیوە کەس دەست بــە سەریا نـاهێنێ
بـــاوەشـــی پڕ ســۆزی دایــەش مــەگەر لــە خــەوا ببینێ
دڵـــم بـــێ تۆ کێڵگەی غــەمــە تەنـها خەفەت بەرهەم دێنێ
هــــەتا ئــاوا بە بــێ تۆ بـــم مەحـــاڵە خــەفــەت واز بێنێ
دڵـــم بـــێ تۆ کۆست کەوتو وە دایـم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ
هیچ ڕەنگێکی ئاڵاو واڵانەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ
 

MARYA                                                       

ژیـلـه‌مــۆ

بـوومـه‌ ژیـلـه‌مــۆ ئــه‌ویـش ئــاگـردان
لـه‌ پـاش دووریــتان فـرمێســکه‌ باران
ئێســتاش ئــالوده‌ی عــه‌شـقی جـارانـم
چـاوانـت هـــه‌وره‌ مــنـیـــش بـــارانــم
زوو لـه‌ یادت چوو ڕۆژانـی جــێ ژوان
بۆیه‌ میحـنه‌تیش هـــاتـــۆتـــــه‌ زمــان
زوو له‌ یــادت چـــوو وه‌رزی پێـکه‌نین
یـان گــۆرانیـه‌کانــی بــه‌هـاری ئــه‌وین
ئێستاش ئـــالوده‌ی عــه‌شقـی جـــارانـم
چــــاوانــت هـــه‌وره‌ مـنـیـش بــارانــم
کـام یـــاسـا ووتـی عـــه‌شق هــه‌ورازه‌
بــاوه‌ری غـــوربـه‌ت بـــۆ تــۆ ڕێــبازه‌
کــام کـــه‌نار ووتــــی شــه‌پۆل تــۆراوه‌
خۆ گه‌ر تۆراش بێ شوێن پێی هه‌رماوه‌
 

HAWSAR                                                      

مــــن و تــــۆ

ئازیزم مـــــن پاش مـــاوه‌ی مه‌مله‌که‌تێکی وێرانه‌م
وازبێنه‌ لــــه‌ ڕوخســـارتا شێوه‌ی خـــۆم به‌دیناکه‌م
من و بــه‌خته‌وه‌ری دوو وه‌رزیـــن نـــامۆین به‌یه‌ك
تۆی عاشقیـــش تازه‌گـڕوگــاڵ ئه‌که‌ی بۆ نه‌غمه‌یه‌ك
مــنی بــێکه‌س لــێوان لێوم له‌ئــازاری ئه‌م دنــــیایه‌
تۆش به‌بێ خه‌م مه‌ستی وشکۆفه‌ ئه‌که‌ی له‌ وڕێگایه‌
من وه‌ک شه‌ونمێ به‌جێم هێشت گوڵ و شادی ژیان
تۆش ئاودامانی ڕه‌نگی گوڵی ده‌لێم دووربه‌ به‌‌قوربان
 

HEMN                                                       

هه‌ست ده‌که‌م
ماوه‌یه‌که تۆ دڵی من ده‌شکێنێ
دڵی من وه‌کوو شوشه وایه
گه‌ر شکا چاک بونه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته
هه‌وڵ مه‌ده
جارێکی تر بیخه‌یته ژێر پێ ی خوته‌وه
چۆن ئه‌م جاره به هیچ که‌س و
هیچ قسه‌یه‌کی شیرین چاک نابمه‌وه
 

HEMN                                                       

بێ ده‌نـگی تۆ

بۆ ئـــه‌و شۆخـــه‌ی بــۆ جـارێكیش نـاته‌وێ لێو ببزوێنی
كوچـی ته‌نیا به‌ سـه‌رنـجـێك هـــه‌موو شتـێك ده‌دركێنــــی
خونچــه‌ی لـێوت نـه‌كرایـه‌وه‌ ووشه‌یه‌كم لێنـــــــــه‌بیستی
به‌ئاشــكراش له‌چاوانتا شـــه‌پۆل ده‌دا خـۆشه‌ویستـــــــی
بێ ده‌نـگی تۆ ئــاگریش بێت مــن لــه ‌نـــاویا ده‌مێنمـه‌وه‌
گه‌رچی له‌وه‌ش بێ ده‌نگتر بیت من چاوانت ده‌خــوێنمه‌وه‌
پڕ لــه‌واتــان چــــاوانی تۆ دوو نێرگزی خــاكــــه‌ لێوه‌ن
بــۆ به‌هاری دنیای عــه‌شقم دوو مژدانـه‌ن وا بــه‌ ڕێوه‌ن
چــاوه‌كانت جــۆرێ بــاســـی رازی دلــتیان بـۆم كردووه‌
هــه‌تـا ئێستا هیچ زمـــانێك پـــه‌ی بــه‌و رازه‌ نـــ‌‌بردووه
لێوه‌كانت چـه‌ند بێ ده‌نگ بن نـه‌یــانــه‌وێ هیچ ده‌رببرن
نــیگاكــانت زمـــانێـكن زۆر لـــه‌ لــێـوت راستــگۆ ترن
 

HEMN                                                       

لارو له‌نجه‌

چه‌ند بـه‌ ناز ده‌ڕوا هه‌و‌ری لار به‌ لارو له‌نجه‌
مــن چیم پـــێ وتی ئه‌ی هاوار دڵت لێم ڕه‌نجه‌
هـــــه‌ی له‌ دورو له‌ دوورم هه‌ی له‌ دوور دێیه‌
ئـــه‌و جێگا خۆشــه‌ باوانم مـــه‌نزڵی تۆی لێیه‌
هـــه‌رچی ده‌بینم بـــاوانــم تـۆی تـیا ده‌نــوێنێ
ســه‌رله‌نوێ دڵه‌که‌م ئــه‌ی هاوار داده‌خورپینێ
رێـــگاکـــه‌م دووره‌ مـــه‌نـــزڵــم کـــوێسـتـانـه‌
شــــه‌وو بـــه‌سه‌ر دادێ خــه‌م لــێــم مــیوانـه
 

HEMN                                                       

ژانی‌ ماڵئاوایی

چه‌ند به‌ ژانه‌ مــاڵـئاوایــی و ســرودی گریـان
چه‌ند به‌ ئێشه‌ بێته‌ به‌ر گـوێم ئـاوازی زریـــان
خۆزگه‌ ئه‌و کــفــنـه‌م نــه‌دیـــایه‌ کــرایه‌ به‌رت
چی ده‌بو پـــه‌نجه‌م ببــوایه‌ بـــه‌ شانه‌ی سه‌رت
ڕۆژ دێ و ده‌روات ده‌خولێته‌وه‌ تــــاره‌ بیناییم
هه‌ڵی ده‌که‌م چرای چــــاوم بــــۆ ده‌ورو بـه‌رم
رۆژانێ بوو ســاڵانێ بوو رۆژگارێ بوو ڕۆی
خۆشم ده‌ویست گۆڕی تـــه‌نیا بردیه‌وه‌ بۆخۆی
گوڵی ووشـــک داری پیریم تـــه‌نیا مــایـــه‌وه‌
ناڵه‌و گریانـــی بــه‌د بـــه‌ختیــم جوابی دایه‌وه‌
خـــــۆزگه‌ هاوار له‌ سایه‌تا ئه‌بووم به‌ ژیانه‌وه‌
به‌ڵام ســـه‌د ئـاخ لێک دابـــران لێم نه‌برایه‌وه‌
کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئـای چه‌رخی زاڵم
فــه‌رامـــۆشــم کـــه‌ ڕه‌شپۆشم شکسته‌ بـــاڵم
بای نـــاوه‌ختیش بــه‌ به‌رگوێما مردنی درکاند
یادگاری ئه‌و ڕۆژانـــه‌شم جــه‌ستـه‌می ژاکاند
ماڵئاوایـــی یــــه‌ک جــاریه‌ دیـــاره‌ مـــاڵئاوا
که‌ خۆشـم دێ به‌ دیداری هه‌ر  وای له‌ چاوما
پرسیم ئاخۆ هــه‌بـێ وه‌ک مــن کۆس که‌وتوو
وه‌ک من جگه‌ر بریندار و وه‌ک من گڕگرتوو

 

HEMN                                                       

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009