مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

لـــه‌ دووری چاوت

فرمێسکـی چــاوی منی ، کــه‌شتــی وێڵــی رۆحــی منی
هێنده‌م خـۆشـم ده‌وێیت نـازانم من بوم به‌ تۆ یان تۆ منی
تۆ دوا وێستگه‌ی ئارامیت و من رێبوارێکــی سه‌ره‌ڕۆم
دێمــه‌وه‌ لات بــاوه‌شی تۆ ده‌کــه‌م بــه‌ نیشتمان بۆ خــۆم
تۆ بارانی به‌ لێزمه‌یت و ده‌شتی ڕۆحـم وشک و بێ ئاوه‌‌
تۆ خونچه‌ی به‌ری بــه‌یـاـی و دڵـــی من دڵۆپێک ئـــاوه‌
تــۆ ڕابردوو تـــۆ ئێستاکـه‌ی هــه‌رتۆی ئومێدی داهاتوم
لـــه‌ دووری چاوت و دووری‌ دیدارت تــاوێ هـــه‌ڵناکه‌م
بۆ مـه‌مله‌که‌تی من هاتووی هاورازه‌که‌م خۆشه‌ویسته‌که‌م
 

HEMN                                                       

وه‌رزی تۆ له‌ هیچ وه‌رزێك ناچێت
هه‌رچی بكه‌م ووشه‌یه‌كی قیزه‌ونی
یاری به‌ هه‌ست و سۆزم ده‌كه‌ی
سۆزم وه‌ك په‌ڕۆ شڕو ووڕ ده‌که‌ی
چی بكه‌م سواڵده‌كه‌م له‌ خانه‌ قا‌تا
ئای كه‌بێ به‌زه‌یت بێ ده‌نگی
هه‌رچی ووشه‌كانه‌ لای خۆت كۆتكردۆته‌وه‌
نازانم بۆ كام وه‌رزی برسێتی ده‌نگ
 

HEMN                                                       

کۆرپه‌ی هیوا

هـــه‌ر له‌یــه‌کـه‌م بیـنـیـنـه‌وه‌ تــامــه‌زرۆ بـووم دیــدارت
نــه‌م ته‌وانــی شـه‌رمم نـه‌کرد سه‌رنج بده‌م له‌روخسارت
ره‌نگه‌ بڵێـم ســالێـک ده‌بـێ عاشـقت هــاتۆته‌ خوێنمه‌وه‌
دڵی خۆمت پێشکه‌ش ده‌کـه‌م نه‌شته‌وێ هه‌ربۆت دێنمه‌وه‌
تۆبه‌ی بـــه‌چرای شــه‌وی من پڕ هیوات کرد خه‌ونه‌کانم
بـــــه‌ ده‌ستـــی تۆ چـــرۆ ده‌کـــا نێژراوی نـاو باخه‌کانم
ده‌با ئیتر کۆرپه‌ی هیوا لــه‌ بـاوه‌شـــی عــــه‌شقا بنوێت
چونکه‌ خـۆم پێراناگیرێ دڵ پێــم ده‌ڵــێ خـــۆشم ده‌وێت
 

HEMN                                                       

گــوڵاڵه‌ی سینه‌ت

تــاوێ لــه‌ناو چاوه‌کانتا بم خه‌وێنه‌
بـــه‌ پـێـڵـوی چـاوت دام پـــۆشــه‌
جـار بـــه‌ جارێــکیش رامـــژێنــه‌
بـا بـــه‌ ئـــارامی چــاو لێـک نێــم
خــه‌یــاڵــی دڵ فــه‌رامـــۆش کــه‌م
بـــه‌ بــــۆنــــی گــوڵاڵه‌ی سینه‌ت
سه‌ره‌تا پـای بـاڵام بۆن خۆش که‌م
دڵ گران نیــــم ئـــه‌وســــا بــمرم
بـــا بـم خـــه‌نه‌ نـــاو قـــه‌بـــره‌وه‌
مـــه‌لائیــمکه‌تــی پــــرسیار بـــێ
بـه‌ ووردی لــێـــــم بــکۆلــــنه‌وه‌
لـــه‌ دونیاش مـــه‌رگـــی عــاشقێ
بـــکه‌ن بــــــه‌ دیـــڕێ هــه‌واڵــێ
ژیـــان نــامــــه‌م بــــم خوێـنـنه‌وه‌‌
ئــــه‌بـــێ کــێ هـــه‌بێ نـــه‌نــاڵێ
 

SHAHAB                                                       

 

زکری عــه‌شق

شـه‌وان که‌من ته‌نیا ده‌بـــم زکری عــه‌شق له‌خۆم دێنم
به‌بێ ئــــه‌وه‌یی تۆ بزانــی بۆ کــێ زکر لـــه‌ خۆم دێنم
هه‌‌رچی فریشته‌یــــی دنیایه له‌گه‌ڵ من دا زکر ده‌کــه‌ن
ئه‌وان ده‌که زکر بۆ خوا و منیش زکرم بۆ عــه‌شقی تۆ
له پڕ هه‌موو بــه‌یـه‌کــه‌وه که‌وتینه زکری جــــوانی تۆ
زوو زوو ناوی خودا دنین جــار و باریش ناوه‌که‌یی تۆ
ئایی چه‌ند خۆشه فریشته‌کان سوجده‌ ده‌به‌ن بۆ ناوی تۆ
منیان کرده شێخی عه‌شق و ئه‌وان مریدی عــه‌شقی تۆ
له ته‌کێی عاشقان ئـــه‌مڕۆ ده‌کــه‌ین دووعا و نزا بۆ تۆ
شه‌وان نه‌یه‌ن بۆ سه‌ردانم ده‌رگا بۆ کــه‌س نــاکــه‌مه‌وه
من له زکری عه‌شقی یارام باوه‌ش بۆ که‌س نـاکــه‌مه‌وه
ئه‌گه‌ر شه‌وێک من بێ تۆبــم خـودا هه‌ر ڕۆژ نـه‌کاته‌وه
مه‌رگ به‌ره وپیری من بێت باوه‌ش بۆ مه‌رگ بکه‌مه‌وه
نـه‌با فریشته‌ی عاشق بێت زکری عــه‌شقتم بیربــاته‌وه
بۆیه دایمه ده‌ست بـــه دوعام خودا هه‌ر زوو بم باته‌وه
مه‌رگ به‌ره‌وپیری من بێت پێش ئه‌وه‌یی تۆم بیرچێته‌وه
 

HEMN                                                       

من له‌ دوای تۆ

من له‌دوایی تۆ کام ڕێ بگرم بۆکام لاوه‌ هه‌نگاو بنێم
ده‌بێ کێ بــێ لـه‌ تۆ زیاتر که‌ لــه‌گه‌ڵیا چاو لێک بنێم
هیچ باخێ نیه‌ وه‌کو بــاخت گوڵــی خۆمــی تیا بڕوێنم
چ گوڵێکه ‌من لـه‌دوای تۆ ووشه‌ی ئه‌شقی لا بخه‌وێنم
من لـه‌دوای تۆ کــێ بدوێنم برینـی دڵـــم ســاڕێژ بکا
کــێ ده‌بێته‌ چرایـه‌ک و ماڵـــی ئـه‌شــقــم ڕۆشن ده‌کا
بــه‌چی شتـێ دڵــم خـۆش که‌م دڵنه‌وایی خـۆم بده‌مه‌وه‌
له ‌کاتێکا دڵــم وونــه‌ لــه‌ نــاو خــه‌مـا نـایی دۆزمه‌وه
دڵنیابــه‌ من لـــه‌دوای تۆ چــاوم کوێره‌ کـــه‌س نابینێ
ڕۆژم وه‌کو شه‌ وه‌ زه‌نگه‌ چاوی ئــه‌شقم که‌س نابینێ
 

HEMN                                                       

گه‌ردنت ئازا نه‌بێ

هـــه‌والـــی تۆیـــان بۆ هـــانیم ئه‌مرۆ کـه‌ بوکی
بــه‌ قه‌له‌می رۆحـــم چـــاویــان بــۆ رشتـــووی
بـــه‌ کفنــی عــیشقــــــم تــارایــان بــــۆ دروی

چـــۆن شـه‌رم نه‌یگرتــــی کــــه‌زاوا من نه‌بووم
که‌ تـــا ئــــه‌م چـــــرکه‌یـــه‌ش له‌ نێو دلت بووم
دواترلـــه‌ کـــام دورگـــه‌ی حه‌زت لێت وونبووم

عــه‌شق لای تۆ مــاله‌ بـاجێنه‌ی سه‌رده‌مـی منالیت بوو
عــه‌شق لای تۆ دارێکـــی وشک و بـێ چل و گول بوو
ئێستا زانیم درۆبون ئه‌و فرمێسکانه‌ی بۆ منت رشتبوو

تۆ عیشقت سه‌ربری و ئــــاگرت لــه‌ ناخمدا کــرده‌وه‌
بــه‌ لێوێکی تر ماچـــه‌کـــانمت لـــه‌ لــێــوت سریـه‌وه‌
بــه‌ باوه‌شێکی نـــامۆ ئـــامێزی خۆت گـــه‌رم کرده‌وه‌

چـــێ بــه‌ دلــم بلێم که‌ سـالانێک پرد بوو بۆ تۆ
تــۆش فــریوت دا بـــه‌ گریــه ‌و ســوێندی درۆ
ده‌ئیتر بارگه و بوخچه‌ی بوکێنیت لێک بنێو برۆ

برۆ ئیترتازه‌ تۆ بوکێکی یه‌ک شه‌وه‌ی گه‌ردنت ئازا نه‌بێ
ژیــانت پر بـــێ له‌ دۆزه‌خ و‌ ژیانت زه‌لیل و ده‌لیل بـــــێ
 

HEMN                                                       

ئـــــه‌م شه‌وو

دڵــــم ده‌گـــــری لــە دووریـــتـــا من ئـــــه‌م شه‌وو
مـــات و مــه‌ست و بێ قــــــه‌رارم من ئـــه‌م شه‌وو
بـــــە یـــادی چــــــاوی کــــاڵ و زووڵـــفـــی تۆوە
دە‌ڕێژمــە پیاڵــە خـــوێنی سوراحـی من ئـه‌م شه‌وو
حـه‌رام بێ پێم شه‌رابی لە عـلی ڕۆمانی ده‌ردم بـــێ
به‌بێ مــه‌زەی مـاچێکـی لێوانت مـــن ئــــه‌م شه‌وو
وه‌کو مەستێکــــی ســوچـــی مـــه‌یخانە بـــه‌ ته‌نها
لەدووریتا هه‌ر وورته‌م دێ به‌بێ مانا من ئه‌م شەوو
 

HEMN                                                       

دووریت له‌ من

دووریت لــە من وەک ئــاگرە و مــۆمــی تــەمــەن دەسووتێنێ
لـــە نــاو ماڵـــی بـــێ تۆییدا تــابلــۆی جــوانیت دەنـــەخشێنێ
گـــەر دە ئـــەوەندە دوور بیت لێــم دڵـــم لـــە تــۆ گومــان ناکا
بەجۆرێک ئـاوێتەی یەک بـووین زەمان ناتوانـــێ لێـکمان بکا
کاتێــک هــەست بــە دووریت دەکـــەم ژیــانـم لە لا ڕەش دەبێ
بـە نزیک بوونــەوەشم لێت بــەهەر لـە چــاومــا سـەوز دەبــێ
گەر لــە ســەفــەر هـاتیـتـەوە وەک میوانێک دێــم بــۆ لای تـۆ
بـاســی دووریـتــم بۆ بــکەوە دڵــــم مـــــەشکێنە بـــەبــێ هـۆ
دووریت بۆ مـن وانــەی عــەشقە خــۆشەویستی بـەرهەم دێنێ
وەک ئازارە بە جەستەمدا گوزەر دەکا و خەو لەچـاوم دەتۆرێنێ
ئـەم شەو دڵــم نــوقمی دووری و چرپــە چرپــی دەنگـــی تۆیە
مـه‌لــی ڕوحـــم بــێ قــەرارە و لـــە ئــــاسمانی عــەشقی تۆیە
 

HEMN                                                       

دنيايه‌كى زۆر سه‌يره
ئه‌گه‌ر بگرێم ده‌لێن عاشقه
ئه‌گه‌ر پێ بکه‌نم ده‌لێن شێته
بؤيه پێ ده‌که‌نم و ده‌گريم بۆ ئه‌وه‌ى
پێم بلێن
 عاشقێكى شێته

ئــه‌ی خوا تــۆ دڵت دامــی بـــه‌ ســاخــی ئێستــا دڵ پارچــه‌ پـــارچـــه‌یه
ئه‌ی خوا تۆ ژیـــانت دروست کرد بــه‌جــوانــی ئێستا ژیان وه‌ک که‌لاوه‌یه‌‌
تۆ فرمێسکت دروست کرد بۆ نیگه‌رانی بـه‌ڵام له‌ چاوانی من هـــه‌میشه‌یه
ئه‌ی خوا پێــم ببه‌خشه‌ ســاتێ کامــه‌رانی گـــه‌ر لای تـــۆ بـــــونم هـــه‌یه‌
گه‌ر له‌ژیانی دوه‌م پێـم ده‌ده‌ی کامه‌رانی ئه‌وسا بۆ چیمه‌ له‌وبێ که‌سیه‌
من ئێســــتا خــه‌رقم لـه‌ خه‌م و نـیــگه‌رانـی لــه‌خۆشی هیچ به‌شێکم نیه

 

HEMN                                                       

چـــــاوەڕێــی دیدارتــم

ئێستاش چـــــاوەڕێــی دیدارتــم ڕۆژێ لــە ڕۆژان بێیتەوە
ئـه‌رشیفی پڕ گومان داخـــەی ئەلبـوومــی نوێ بــکه‌یته‌وە
چیتر وه‌كــو ڕۆژانـــی زوو بـە بـــەهـــانــە نـــەم تـاسێنی
هـه‌‌ر لــــە خۆڕا لێـــم زیــز نــەبی گریــانــم پـــێ بناسێنی
گیانە ئــاشق کــه‌ی وا دەبـــێ تۆ بـه‌بــێ هۆ لێــم دەتۆرێی
بـــەهــانــەت بۆتە دڵــۆپــە دایــم تك تك دا دەچــــۆڕێــــی
چــۆن دەبـــێ لێــم بە گومان بی دایـــــم دڵت نێگەران بـێ
هـــەر هەورێك ئاسمانی تەنی خۆ شەرت نییە بۆ باران بێ
لە ناخدا پەروەردەم کەی لەباوەشی پڕ لەمیهرت بمخەوێنی
بــە هــەڵاڵــەی سـەر لێــوانت تـــێ نوێتـــی دڵ بشکێنــی
 

HEMN                                                       

هه‌زار حه‌یف

وون بووه‌کان هه‌موو هاتنه‌وه ته‌نها تۆیان له‌گه‌ڵ نه‌بوو
زستان داهات له‌گه‌ڵ به‌فرا بۆ چاوه‌ڕێ بووینه هاوڕێ
باکم به سڕبوونم نه‌بوو ئه‌و خۆی به من گه‌رم ده‌بوو
به ئاگریش باکم نه‌بوو ئه‌و خۆی به من فێنک ده‌بوو
تا وای لێ هات به فرو ئاگر گیاندار،، بێ گیان،،
لێم بێزار بوون
له پێناووت زۆر به‌هارم کردنه قوربانی چاوه‌ڕێ
نه‌مده‌زانی من شێت بوومه له‌گه‌ڵ هه‌موو شێته‌کانی
شاره‌که‌ما بوویمه هاوڕێ
بوومه کوڕه‌که‌ی سه‌ر جاده و به‌شێته‌که‌ی سه‌ر ره‌سیف و
به‌کراس دڕاوه‌که‌ی نیوه ڕووت به‌پێ خواسه‌که‌ی پێش زانکۆ
به‌‌ڕه‌شتاڵه‌که‌ی په‌نجه خۆر سه‌رخۆشه‌که‌ی
بیست و چوار سه‌عات بوونه پێناسه‌م له شارو
ئه‌و کاته بوو تۆ هاتیه‌وه به‌ڵام پاش چی پاش شێت بوونم
قۆڵت له قۆڵی کوڕێکی ڕیبات سوورا گرێ درا بوو
ده‌ستی مناڵێکی جوانیش له‌ده‌سته‌که‌ی ترت دابوو
کوڕه شێته ...... عاشقه‌که‌شت
له سه‌ر جاده‌که ڕاکشابوو به به‌رده‌می مندا ڕه‌تبوون
هه‌ڵ وه‌سته‌یه‌کت بۆ کردم جانتای شانت هێنا خوارێ
دۆلارێکت بۆ هاوێشتمه سه‌ر کۆشی پیس و چڵکنم
بۆ دوا جار گوێم له‌تۆ بۆوه که‌ووتت ویش له‌م کوڕه گه‌نجه
هه‌زار حه‌یف ، هه‌زار حه‌یف
 

HEMN                                                       

بـــێ دڵ مـــاوم

بـــەڵــــێ گوڵـــم دڵت بردووم ‌بـــێ دڵ ناژیـــم ‌بـــێ دڵ مـــاوم
بێنە دڵـــت لـــه‌ جێــی دڵــــم تـــا پـێــــی بژیـــم هـه‌تـــا مـــاوم
دامـــە دەستت گوڵـــێ بـە دڵ لــــە بـــاخچەی ڕۆح و هـــه‌ناوم
بـــاش بزانــــە گــوڵ بۆ گـوڵە گـه‌رچـی هـەر بــێ گوڵیش ماوم
بێ ره‌حمانە نەدڵێکت خستە شـوێن دڵ تک تک ده‌تکێ خوێناوم
نــە گوڵیش شوێنــی گوڵــی گرت وا بێ دڵ و بـــێ گوڵ مـــاوم
 

HEMN                                                       

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009