مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

ئاوێنه‌که‌م

ئه‌مشه‌و سه‌یری ئاوێنه‌که‌م کرد سه‌رم سوڕمـــا ئه‌زانی بۆ
چـونکه‌ خــۆم تیا بـــەدی نـــەکرد ته‌نها دیتم وێنەکـــەی تۆ
کــه‌ تۆم له‌ ئاوێنەکەم دادی زانیـــم خـــاتــای چــاوەکــانمه‌
چــونکه‌ هه‌تا بــۆت بڕوانــن تێر ناخــۆن و ئـه‌ڵێن کــەمه‌
 

نازداره‌که‌م له‌و ڕۆژەوەی تۆم بینیوە مه‌لی خەندەم هەڵفڕیوە
ئـــەزانیت بۆ نـــازدارەکــەم ؟ چـــــونکه‌ چاوی تۆم بینیوە
دەنــاز مه‌کـــه‌ نــــازدارەکــەم وانــازت لــەنــــــاوی بــردم
جوانــی بــەژنــوبــاڵاکەی تۆ باجارێ هه‌ست وخـەیاڵی بردم

وانه‌زانیت

وانه‌زانیت لـــه‌من دوری له‌بیرچویت هاوڕێی شیرین
بۆهەمیشە له‌بیرم دایــت چــاوەکانیشــم بــۆت دەگرین
له‌بیرناچیت له‌بیرنـــاچیت چۆن دەتوانم لـــەبیرت کەم
کــــە هــــەمیشە له‌بیرم بیت نـــاتوانــم لــه‌یادت بکەم
دڵم لەگەڵ هه‌ر لــێــدانێکــی دا نـــاوی تـــۆش دێنێت
له‌گه‌ڵ هه‌ر چـــرکه‌ ساتێک دا یادگاریه‌کم وەبیردێنێت
پێم نەخۆشه‌ ئه‌گه‌ر چاوم به‌و یادگاریــانــەمان بزانێت
چونکه‌ به‌ فــرمێسک دەڵێت لـەچاوانما دەی بــارێنیت
بەسبزانه‌ لەدوای کۆچت یادگـــاریە بـــۆ ســـەبــوریم
یادگاری زۆر جوانمان هه‌یه‌ لەگەڵ یادگاریەکان دەژیم
 



هاوڕێ

له‌دوای کۆچی تۆ ئه‌ی هاوڕێی ژیانم
خه‌مێکی گـــــەوره‌ بوه‌‌ بــەمــیـــوانم
سه‌فــــــه‌رت ئـــازارێـــکــی یــــاوم
هــه‌رگیز نەم چــــەشــتوە بـــــەژیانم

 

ROJAN NAWZAD                                            


یادگاریم

یــادگــاریم بگرە بـــاتاسەر لاتبێت
هەواڵی مەرگم ڕۆژێـک بۆلات دێت
یادگاریەکــانــم بێنە بـــەر چـــاوت
گه‌ر وەفات هــەبوو مـابوم له‌ یادت


توخوادایه‌

توخوادایە نەکەیت ڕۆژێ گوڵی خۆزگەم هــه‌ڵوەرێنیت
لـــەباتی خــــەندەم پێببەخشی ئێش و زامم بۆ بهێنیت
مــاڵـــئــاوایــم لێ بکەیــت و فرمێسکم بۆ به‌جێبیڵیت
خۆ ئـــەزانیت لــەم ژیانه‌ بـــەبێ هــه‌ناسەت هەڵناکەم
گەر ڕۆژێک بەجێم بهێڵیت شـــادی لــەدڵم دەر دەکەم

 

ROJAN NAWZAD                                            

بڕۆ ماڵ ئـاوابــێ

گــوڵــم بڕۆ ماڵ ئـاوابــێ واز لــه‌عه‌شقی مــن بهێنه
تۆ هـه‌رگیز له‌من تێ نــاگه‌ی ئیتر واز لــه‌دڵیش بێنه
هه‌ر زوو زانم تۆ بێ وه‌فای به‌ڵام چی له‌دڵی خۆم که‌م
خۆ ناکرێ ده‌ری بێنـم لــه بــه‌ر چاوت له‌ت له‌تی که‌م
پێت وا نــه‌بـێ جــارێکی که چاوم فرمێسکی لـێ بێنم
وه‌کو جاران خۆم شێت ناکه‌م به‌چاو روبارێ هه‌ستێنم
ئه‌و رۆژانه من هــه‌له بووم که فرمێسکم بۆ ده‌رشتی
من ده‌مزانی تۆ ئه‌وکه‌سه‌ی ژیانی نـوێم پێ ده‌به‌خشی
من نه‌مزانی تۆ ئه‌وکه‌سه‌ی پێکـی مه‌رگم پێ ده‌نۆشی
باوه‌ڕ مه‌که جارێکی که ئـاخ هـه‌ل کێشم بۆ دوری تۆ
ته‌نها ساتێ په‌شی مانیش هـه‌ڵ ناکێشم بۆ عه‌شقی تۆ
برۆ گولــم مــال ئاوابــێ واز لـه‌م دڵـــه‌ی مــن بهێنه
تازه هه‌رگیز لێت خۆش نابێ بێ وه‌فـای خۆت بنوێنه
 

HEMN                                                       

وا زم لێ بێــــنه‌

من نـه‌م زانـی ڕازه‌کانت هـــی دڵــت نێن هــه‌ڵبه‌ستـراون
وه‌کوو ئـه‌کـتـه‌رێك بۆ شـــانۆ ، پێشـتر پــرۆڤه‌ پێــکراون
من ڕوحم کرد به‌ سابات بۆت تۆ هه‌ر ئه‌‌سرینت پێ ڕشـتم
به‌ده‌ر لـــه‌ خــه‌م و ئــه‌ندێشه‌ کوا ؟ چیترت بۆ جێهێشتــم
لــه‌م ووڵاتــی غــــه‌ریبیه‌دا کــه‌سێك نـی یــه‌ بمدووێنـــێ
ببێته‌ مــیوانــــی دڵـم چــه‌مکــی بــێ ده‌نــگـی بشکێنـــێ
خــۆزگــه‌کــانــم گشتی مـردن بۆم داناون خـــه‌م و پرســه‌
تۆش هه‌ر ئاوابێ ویژدان به ته‌نها جارێك لێم مه‌پرســــــه
له‌و ڕۆژه‌وه‌‌ی دڵ غـــه‌ریبه لــی تۆراوه‌ ئه‌شق وئـه‌ویــن
ته‌مه‌نیشم هـه‌نگاو ده‌نێ بــۆ ده‌ڤــــه‌رێك لـــه‌ هه‌ڵ وه‌رین
تۆ هه‌میشه‌ هه‌ردڵ ڕه‌ق بووی نوقوم بوی له‌بێ ویژدانــی
ئـیـتـر به‌سـیـه‌ وازبـێـنـه‌ لێـــــم دادت نـــادا پــه‌شیـمانــی‌
 

HEMN                                                       

خــوا بــکــه‌

لــه‌ دووری تـۆ ئـــاواره‌و تـه‌نـیـــام
هیــچ کـه‌سـێ نیــه‌ بـگــاتــه‌ فـریــام
ژیـانی بـێ تـۆیـی سـه‌خت و گرانــه‌
ڕۆژو شـه‌وانــم پــڕ ئـێــش و ژانــه‌
دووری لـه‌ هاورێ و خزم و که‌سـان
دڵ هـه‌مـوو ڕۆژێ ئـه‌داتـه‌ گـریـــان
بیـرکـردنه‌وه‌م بـۆت چۆن نامهه‌ژێنێ
نـــاخ و ویـــژدانــم وا ده‌ســوتـێـنـێ
خوا بـکـه‌ تـۆش وا لـه‌بـیـرم دابــــی
دڵ و ده‌روونــت لـه‌لای مــن دابـــی
چـونـکـه‌ مـن بـۆ تـۆ زۆر په‌رێشانـم
دیـسـان ـبۆ تـۆیـه‌ گشـت شیعره‌کانـم
چـاوم هـه‌مـوو کـات لـه‌ ڕێی تۆدایـه‌
خـه‌یـاڵـم هـه‌رده‌م لـه‌ هــه‌ولـێـر دایـه‌
ئـه‌گـه‌ر لـێـره‌شــدا گـیـانـم ده‌ربـچـێ
یـادت لـه‌ دڵـم هــه‌رگـیـز ده‌رنـاچــێ
 

HEMN                                                       

بــــێ تــۆ

گـیـانـه‌کــه‌م بــــێ تــۆ دوونـــیام ســــه‌ر گــــه‌ردانـیــه‌
گه‌ر دووربــم لــه‌ نیگه‌رانـیـت ئـیـتـر دونـیـام بـۆ چی‌یه‌
گـه‌ر تۆسۆزت بۆمن نه‌بێ سۆزی خه‌ڵکیی دیم بۆ چی‌یه‌
گـــه‌ر نـیــگــای تـۆ نــه‌بینـم کـوێـریـشـبـم گـرنـگ نـیـه‌
گه‌ر شیـعرێ بـۆ تۆ نـــه‌بـێ نووسیـنـی مـــانــای چی‌یه‌
هـه‌ر چــوار وه‌رزی ســاڵیشم بــه‌بێ تۆ ڕه‌نگـــی نـی‌یه‌
 

HEMN                                                       

که‌سێــکی خــه‌مبارم

جاران من بووم کــه‌‌ ئـــه‌م تووانی لــه‌ئــاشــی تۆ تێرم
بێ باک بوم چونکه‌ نه‌مده‌توانی خاڵی سینگی تۆبژمێرم
ده‌سته‌کانت له‌ من مـلمابــوو مــنیش ده‌سـتم له‌که‌مه‌رت
هه‌موو رۆژێ ده‌هـــاتمه‌ لات ئاگادار بووم لـه‌‌ خه‌به‌رت
ئه‌و ده‌مانه‌ی کـه‌ته‌نیا بوویت بێ شه‌رمانه‌ ده‌هاتمه‌ لات
لـــه‌ لێوانت تێر نــــه‌ده‌بووم سه‌رم ده‌کرده‌ سه‌ر گۆنات
که ‌چی ئێستا بــه‌ نــاچـــاری وه‌خــتـه‌ بـۆ هه‌والێ بمرم
له‌ خـــه‌وه‌کــه‌شــمـا نــاتبینـم ئیتر هاوار بۆ کوێ به‌رم
له‌ســـوچێکی ژووره‌کـه‌مــا نــاسۆر شـــادی ده‌تۆرێنێ
هۆنراوه‌م وه‌ک هه‌ورێکی ره‌ش بارانـی خه‌م ده‌بارێنــێ
له‌هه‌ر شوێنێک بـــه‌دیکرێم ده‌لێن که‌سێــکی خــه‌مباره‌
ده‌لێن وه‌ک شاعیرێکی شێت عاشقی کـچـێکی نــادیاره‌
ده‌ گیانه‌ بـــه‌‌ر لــه‌وه‌ی بمرم جــارێــکی تر وه‌ره‌وه‌ لام
ها کا رۆژێ لـه‌‌پڕ بیستت بـــه‌شێتی مردووم بـــه‌ته‌نیام
 

HEMN                                                       

ئێـواره‌یـــه‌

ئێواره‌یه ‌و گــوڵــه‌کان بـاوه‌ش بۆ پـــه‌پوولــه‌کان ده‌کــه‌نه‌وه‌
تۆش خــه‌یاڵ بـــه‌ره‌ و عــه‌شقێکــی وون بوو ده‌تـبـاتـــه‌وه‌
ئێـواره‌یـــه‌و زه‌رده‌ی خـــۆر ده‌بێته‌ میوانـــی عـــاشقه‌کـــان
تـــۆش پرچـــی زه‌ردت بــۆ چــــاوه‌کانـــم ده‌کــــه‌یته‌ میوان
ئـێـواره‌یــــه ‌و ده‌ریــــا تینوی دڵـۆپـــه ئـــاوی‌ بــارانـێـکـه‌
دڵـی منیش چاوه‌رێی تنۆکه‌ فرمێسکێکی خــۆشه‌ویستی تۆیه‌
ئێواره‌یه‌و ئاســمـــان چـــاوه‌رێی هه‌ڵ هــــاتــنــی مــــانـگه‌
منیش چــــاوه‌رێــی دیــداری جـوانی تۆم بـه‌م شه‌وه‌ دره‌نگه‌
ئێواره‌یه‌و باخـه‌کان چـــاوه‌روانی جــێی ژوانـــی تــۆ ده‌که‌ن
منیش لێوه‌کانــــم چــــاوه‌روانی ماچێکـــی گۆنـاکـانت ده‌که‌ن
ئـێـواره‌یـه‌ و بـــــاڵنده‌کان بــه‌ره‌وو لانــــه‌کــانــیــان ده‌فرن
دڵ و خـه‌یاڵ و چاوه‌کانی منیش به‌ره‌و لای تۆ هه‌نگاو ده‌نێن
 

HEMN                                                       

کاتێ مه‌حاڵ بێ

ده‌مـــه‌وێ بــمـرم بـچــمـه‌ ژێـــر گـڵـم
تـــا نــه‌جــاتــم بــێ لــه‌ خـــه‌مـی دڵــم
چـونـکه‌ ئیـتر مـن بـه‌رگه‌ی خه‌م ناگرم
بــه‌س چـاوه‌ڕێــمـه‌ چ کـاتـێ ده‌مــــرم
مـن کـه‌ یه‌ک هـیـوام له‌ژیان دا هـه‌بـێ
زۆربـه‌ی ژیـانی خـۆم لـه‌ پـێنـاو دابــێ
کــاتـێ مــه‌حــاڵ بـێ تــاکـه‌ هیـواکــه‌م
نـازانـم بــۆچـی مــن لـه‌م ژیـانـه‌ هــه‌م
ژیـان کـاتـێ خـۆشـه‌ کـه‌ دـڵت خـۆشـه‌
دوور لـه‌ هـه‌مـوو خـه‌م ئـازارو ئێـشـه‌
بـه‌ڵام ژیـانی مـن هه‌ر هـه‌موو خـه‌مـه‌
زه‌رده‌خـه‌نــه‌شـی یـه‌کجار زۆر کـه‌مـه‌
یـه‌کێـک کـه‌ دایـکی لـه‌ ژیان نـه‌مابـێ
سـۆزو حــه‌نــانـی ئــه‌وی نــه‌درابــێ
به‌ چ شێـوه‌یـه‌ک هـه‌ست به‌ خۆشی کا
که‌ هه‌رگیز خۆشی ڕووی لـه‌ ماڵ نه‌کا

DANA                                                       

 

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009