مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

تێ نــاگه‌م

‌تێ نــاگه‌م بـــۆ دڵــــی شــــه‌یدام شێــتــانه ‌ لــکا پێته‌وه
سۆێندی خواردووه‌ تا دوا نه‌فه‌س له‌ ڕۆحت جیا نه‌بێته‌وه‌
وا هه‌ست ده‌کــه‌م دڵـــم تـــازه‌ خــــه‌ریکه‌ منـــاڵ بێته‌وه‌
ده‌ستت مـه‌نــێ بـه‌ ڕوویه‌وه‌ نــــه‌کـــا وڕک بـــگرێته‌وه‌
بـه‌‌‌ ڕوخساری زۆر که‌سه‌وه‌ زۆر جـاری تر عاشق بووه‌
به‌ڵام دوایی بـــه‌ نــاچــاری ژیـر بــۆته‌وه‌ و بیری چووه‌
تکا ده‌کــه‌م گـــه‌ر ده‌زانیت وه‌کــو ئـــه‌وان ئــــاوا ده‌بیت
گه‌ر هه‌ورێکــی بــێ بــه‌زه‌ییت ده‌زانی بـێ باران ده‌بیت
مه‌یه‌ سه‌ر ڕێم مه‌ڕوانـه‌ لێــم نـه‌ک دڵـم جێـگات کــاته‌وه‌
دوایی بۆ کوێــی بـــه‌رم دڵـــم کــاتـێ خه‌یــــاڵ ده‌یباته‌وه
 

HEMN                                                       

لێـم مـــه‌پرسه

لێـم مـــه‌پرسه‌ بـــۆ بـــه‌جارێ بـێ ده‌نگيم كـــردۆته‌ ئاڵا
ژيــانى مــن چيرۆكـێـكه‌ لـــه‌نـــاو پێكى ژه‌هـــرى تـــاڵا
گه‌ڵاى وه‌ريوى پـــايزم رِه‌شــه‌بــايه‌ك هــه‌ڵــى گــرتووم
كۆرپه‌ى ساوام له‌باوه‌شـــى دايكى خـــه‌ما لـــه‌دايك بووم
دڵـــم ده‌گــرى بـــه‌بێ ده‌نگى پرســـه‌ى بۆ خه‌مێ داناوه‌
له‌دواى چه‌ن ساڵ خۆشه‌ويستى خه‌م و ئێشم بۆجێ ماوه‌
به‌هارێك بووم خه‌زان هاتو گه‌ڵاى عـومرى هـه‌ڵ وه‌رانم
بۆيــه‌ ئێسـتــا بــه ‌نـــاچارى ئـــه‌رِوانــمه‌ ووێــنـه‌كــانم
 

HEMN                                                       

خـه‌مـی دڵـی تـه‌نـگـم

بــه‌یـه‌کـه‌وه‌ گـه‌لـێـک جـــوانـیـن وه‌ک بــــــه‌هـار و گـوڵ و ئـه‌ویـن
لـه‌نــاو لانـــکه‌ی ، ڕۆمــانســــیـا لــه‌ پــانــتـایــی ، پــه‌ڕاوی ژیـن
هــه‌رگـیز لـــه‌ چــاوا ،نـاتـروکـێـی بـــوویــتـه‌ خـه‌مـی دڵـی تـه‌نـگـم
لــه‌ خـــه‌ونـیـشــا تـــــۆ ده‌بـیــنم بـــوویـتـه‌ هـێـمـای نـاو، و ڕه‌نـگم
لـــه‌ نــاو ڕووحــمـا ، تـواویـتـه‌وه‌ وه‌ک پـــه‌روانـــه‌ لـه‌ده‌وری مـۆم
خـــۆشـــم ئـه‌وێـی وه‌ک هـه‌ناســه‌ شــیـریـنـتـری لـه‌ ڕووحـی خـۆم
لـه ‌نــاو گــــۆشـــه‌ی حـه‌زه‌کـانـمـا بــووی بـه‌نـیـگـای یــه‌خـه‌مـه‌وه‌
لـــــه‌مــاڵـــــی پـڕ ئـه‌ویــنـــداری ســــۆزی عـه‌شــقـم ئـه‌خــه‌مـه‌وه
 

                                                      

له‌ بیرت دێ

لەبیرت دێ ئـــەو ڕۆژەی جوابی خۆشەویستیم بۆ ناردی
هەرچی لەناخمـدا هــەبوو پێشکەشم کردی و پێم سپاردی
کەپێم ووتی هـــەنــاســـەکەم خـــۆشم ده‌وێی چاک بزانــە
چونکە ئەشقت لــەنــاخمدا گشت شەوێک لــــەلام میوانە
شۆخ و شەنگ وزۆر بـەنــازی لــەناو دڵمـــا تۆی تاقانە
وەسفت ناوێ چوون یـاری خۆم جوانترین کیژی کوردانە
 

                                                      

بــه‌جێت هێشتم

بـه‌ر له‌وه‌ی کــه‌بــه‌جێــم بێلـــی بتوتایــه‌ ئیتر تــــه‌واو
عاسقت ده‌هێنمه‌ کۆتایـی سیمـات و ده‌که‌م له‌به‌ر چــــاو
خۆ من لێت زوور نه‌ده‌بووم گیانه‌ هه‌ر خۆشم ده‌ویستی
عاشق لێک بێزار نابــێ ئــه‌گـه‌ر پاک بێ بیرو هـه‌ستی
به‌لام ســه‌د جــار مه‌خــــابن لــه‌گـــه‌ل ئاسۆی ئێوارانه‌
دابران وه‌ک هه‌ورێکــی ره‌ش بالــی کێشا بــه‌سه‌رمانه‌
نازانم تۆ چۆن دڵت هـــات بـــم خــه‌یته‌ سـاری ته‌نیایی
بێ له‌تۆ لــه‌کــه‌س تێ ناگه‌م بۆ رۆیشتی بـێ مــالئاوایی
هـه‌موو شــه‌وێ خـــه‌وو ده‌بینم به‌لای من تێپه‌ر ده‌که‌ی
به‌ره‌و ده‌رگاکــه‌م راده‌کــه‌م وا‌ده‌زانـــم بــانگـــم ده‌که‌ی
کاتێک که‌چاوم هــه‌ل ده‌برم هه‌وجـــا ده‌زانــــم خـه‌یـاڵـه‌
تۆ به‌جۆرێ بــه‌جێت هێشتم یــــه‌کگرتنه‌وه‌مـان بـه‌حاڵه‌
هـه‌ر چـه‌نده‌ بێنازت کردم ئـه‌مـه‌یــه‌ دووا ووته‌ی ژینــم
لـه‌پێش ئــه‌وه‌دا کـه‌بـمـرم ووه‌سـیته‌ت ده‌کــه‌م تـۆ ببینم
 

HEMN                                                       

بیـرت ده‌کـه‌م

بیـرت ده‌کـه‌م هـــه‌ناسه‌که‌م وه‌ک جاران هه‌واڵت نایه‌
کاتـێ که‌ چااوم هه‌ڵ ده‌برم ووێنه‌که‌ت لــه‌بـه‌ر چاومه‌
خـۆ لـه‌دوای تۆ دڵنیابــه‌ لاوێکی یــه‌کجار که‌ساسیــم
تۆ بێ ئاگائ له‌ حالی من که‌س پێت نالێ ده‌نگو باسم
براوت بــێ ره‌نگــم بینینی ســه‌رپا گیانــم غــه‌مباره‌
دڵ بـه‌ئێشه‌ لـــه‌دووری تــۆ هــه‌نــاوم پر لـه‌ ئــازاره‌
چ ئێشـێ وه‌ک دوری تۆیه‌ له‌تاو خه‌م بـه‌هیچ راناگه‌م
بـه‌دوای مـه‌رگا چـاوم ده‌گێرم نازانــم بۆ به‌دیناکـــه‌م
 

                                                       

ته‌نیایی

به‌یانێکیش بێ تۆ داهـات ته‌نیایی لام ئـه‌فسانـه‌یـه
یادگاری ڕۆژانـی زووت جیهانێکـــی وێرانــه‌یــه
چرای ماڵی من خـامۆشـه ژیـان لــه لام بێگانــه‌یه
بێ ماڵئاوا ، تــۆ ڕۆیشتــی مـــه‌لـی دڵـم بێلانــه‌یه
ئه‌م ئــازه‌ره‌ت لــه گه‌ڵمایه ئه‌و دڵه‌م بۆت دێوانه‌یه
من نه‌مزانی بۆچی زیزبووی تۆرانه‌که‌ت به‌هانه‌یه
 

                                                      

تـــــارا

هــه‌نــــاســــه‌که‌م که‌ ئه‌تزانی نـابــی بــــه‌ چــــرای شــــه‌وانم
ئـــه‌ی یــه‌کـــــه‌م رۆژ بۆچی هاتی عه‌شقـــی خــۆتت پێناسانم
کــه ‌ئــه‌زانــی قــه‌ت نــاتوانـــی به‌خته‌وه‌رم کـه‌ی لــــه‌ ژیـــان
بؤچی وتت خؤشم ئــه‌وێـــی ده‌ستی عه‌شقت بـــه‌ مــــن گه‌یان
ئـــه‌ی بـــۆ ووتــت بــه‌ڵین ده‌ده‌م عــاشقــی تــۆم تــا هـــه‌تایی
ئــه‌ی من ئێســتا بـــۆ کــوێ برۆم بــه‌ جێت هێشتـم بــه‌ تنیایی
خؤت مـــانای عه‌شقت نه‌زانی هه‌رگیز مه‌یخه‌ ئــــه‌‌ستۆی قه‌ده‌ر
چـــۆن دڵت هـــات بـــه‌جێــت هێشتم تارای بوکێنیت کرده‌ سه‌ر
کـــاتێ ئــــه‌ڵقـــه‌ت کــرده‌ پــه‌نجــه‌ت منــت ده‌رهێنــا لــه‌ دڵتا
ئه‌ی پـــه‌نجه‌ت چـــۆن نـــه‌بوو بــه‌ مار خـــۆی بئاڵێنی به‌ ملتا
خـــۆزگه‌ ملـــوانکه‌و ئـــه‌ڵقـه‌ی تــۆ پــه‌تی گه‌ردنی من بووایه‌
یــا تــارا سپێکـه‌ی ســــه‌رت کفنی بــــه‌رگـــی مــمن بــووایه‌
بــاش بزانه‌ خـــۆشــه‌ویستیت تـــاکوو مـــردن لــــه‌ دڵــمــایه‌
ئـێـــش و ژانـــی دابـــڕانــت ئـــــازارێــکـه ‌و دوایـــی نــایـه‌
 



زســتــان

کـــه‌ده‌‌تبینم حــه‌زم وایــه‌ قـوربانــی بم لـــه‌ بــه‌ر پێتا
به‌هه‌ر لایه‌ک هه‌نگاو بنێی ببــم بــه‌ خۆڵ لــه‌ به‌ر پێتا
بـه‌خیلی بــه‌و گواره‌ش ده‌بــم هـــه‌ڵتواسیوه‌ بــه‌ گوێتا
یا ئـه‌و ملوانکه‌ی حـــوکمه‌کا لـه‌ پایته‌ختی سینه‌و ملتا
هـــه‌رچی کچی ئه‌م شاره‌یه‌ له‌به‌ر تـۆ خۆشم ویستووه‌
هێنده‌ جوانی مانگی چوارده‌ له‌ تـۆ شه‌وقی وه‌رگرتووه‌
نـه‌ک ته‌نها خـــۆم ژووره‌کــه‌شم بۆ هاتنت چاوه‌ڕوانه‌
جه‌سته‌ی گه‌رمت بێته‌ ژوورێ بـم پاریزێ له‌م زستانه‌
 

OMRAN                                                       

 

گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009