|
ترپه‌ی دڵم
گه‌لێک سه‌یره ئه‌م
دڵه‌م له‌وه‌ته‌ی عه‌شقی
تؤی تیایه
که لێم دووری وه‌کوو
مردوو تـــرپــه‌یـه‌کی
لێوه نایه
بۆیه دڵیشــم لێنادا
چـونکه تـۆ جـوان و
عــه‌نتیکه‌ی
ده‌ڵێـــم نه‌بـــا
خوانـــه خواسته بێزارت
کـــا ترپـــه‌ی
ســه‌یــره چـــاوم تــۆ
ده‌بینێ کــه‌چی دڵم بیرت
ده‌کـا
گـه‌ر وا بڕوا
خؤشه‌ویستیت لــه‌م
ڕؤژانه شێتم ده‌کـا
سكآڵا
کاتێ رؤشتی بڕوات نه‌بو
ڕؤژێک په‌شیمان ببیته‌وه
نانا مـه‌گــری
بێگومانبه دڵـــم لێت
پـــاک نـــابێته‌وه
سکاڵا بــۆ دڵــم
مــه‌نــه نوسراوت
ئـــاو ناخواته‌وه
تازه لــه ووڵاتـی دڵم
پاسه پـــۆرت
وه‌رنــاگریته‌وه
دڵنیا به گه‌ر ده
جـــاریش ســکاڵا بــه‌رز
بــکه‌یته‌وه
وه‌کوو ئێســتا
نــائومێدی ته‌نهــا ڕفزت
بـــۆ دێته‌وه

شه‌وێکی شاد
شه‌وت شـــاد بێت ئه‌ی
ئه‌و که‌سه‌ی کردت به
خۆڵ هیواکانم
وا نــیــوه‌ی شـــه‌ویش
تێپه‌ڕی هـــه‌ر بێداره
چــــاوه‌کانـــم
خــــۆ ده‌زانــم
گــوڵــم دووری تۆ بی
ئــاگای لـــه سووتانم
پێڵوی چـــاوت له
خـــه‌ودایا مــنـیش
هـــاوڕێی بێ دارانـــم
هه‌ر چه‌ند دووریت
خــۆشه‌ویستیت گه‌وره
ده‌بئ له ماڵی دڵ
خۆشم ده‌وێی تا ئه‌و
کــاتــه‌ی ده‌ردی دووریت
ئـــامخاته گڵ
دڵنیا به مه‌گـــه‌ر
بمرم مــن عه‌شقـــی تــۆ
بــکه‌م لـــه یـــاد
ئێستاش بنوو بـــه
ئــارامـــی به ئــومیدی
شــــه‌وێکی شاد

چاوه‌ڕوانی
ده‌سته و نه‌زه‌ر
ڕاوه‌ستاوم له‌به‌ر
ده‌رگای مـاڵی دڵتا
چــاوه‌ڕوانــم کؤرپه‌ی
دڵـــم بلاوێنــی لــه
بــاوه‌شتا
ئامـاده‌م چاوم
ده‌ربێنــم بیکه‌ی بــه
ملــوانکه‌ی ملت
به‌مه‌رجــێ ڕێگام پێ
بده‌ی بیکه‌م به ماڵی
خؤم دڵت
سه رو سه‌روه‌ت و
سـامانـم باببێ به خۆڵی
به‌ڕپێت
به‌س یه‌ک ووشه بدرکێنه
بڵێ منیش تۆم خؤشه‌وێت
بادڵم لــه نێـو دڵتا
بــێ تــامردن ئه‌ی خودای
جوانی
ئه‌گــه‌ر مردیشـم دڵـــی
تؤ باببــێ بــــه
گۆڕستــانی

خه‌یاڵ
ئه‌مشه‌و هاتی له‌گه‌ڵ
خؤتا ژوره‌که‌مت پڕ کرد
لـــه نوور
به هێمنی هــه‌نگاوت
نـــــــــا هێدی هێدی
هاتیته ژوور
لـێوه‌کــانت نـــایه
ســـه‌ر یه‌ک وتت بیرم
کــردی گـوڵـم
که‌تؤم بینی شاگه‌شکه
بووم خـه‌ریک بـوو
بوه‌ستێ دڵــم
وه‌ک فریشته ڕاوه‌سـتا
بووی لـه سوچێکـی
ژووره‌که‌ما
ووشــه‌م بــۆ
نـــه‌ده‌وترا زمــان
ووشــک بوو لـــه ده‌ما
له پڕ هه‌ستام به
ئــــه‌سپایـــی وویستــم
له ئامێزت گرم
لـــه‌م کاته‌دا دایکــم
ووتــی هه‌سته زۆر
دره‌نگه کـــوڕم
کـــه چـــاوم
هـــه‌ڵبری بینیم
دایـکـــم نانی بشم
هــانیوه
ئه‌وسا زانیم که
خــه‌یاڵه منــی
دامـــاو خــه‌ونـــم
دیووه
ئه‌و ساته‌ی که تۆم بینی
بێ تۆ
له کێ تووڕه بم
به کێ بڵێم نازانم ؟
بیرت ده‌که‌م به قه‌د
شه‌رمی پاییز
به قه‌د ساده‌ییم
خۆشم ده‌وێی
ئه‌زانم بۆ تۆ خه‌ونێک
بووم که نه‌هاته دی
بۆ من سه‌رابێک بووی
تاوانێ بووی
ژه‌هرێک بووی شیرین
گه‌ر ئه‌م نامه‌یه‌ت
خوێنده‌وه
ئه‌وه بزانه له‌و به‌ر
باخچه‌کانی چاوه‌روانی
کچێ چاوه‌رێته
لێواو لێوه له
خۆشه‌ویستی
سه‌راڕێژه له عه‌شق
ده‌سته تینووه‌کانی
هانات بۆ ئه‌به‌ن
چاوه‌ڕێتن ئه‌ی خه‌راب
گیانه‌که‌م خۆشی من ئه‌و
کاتانه‌یه که به دیار
چاوه جوانه‌کانی تۆوه
دانیشتووم
ئه‌گه‌ر نه ژیان بێ تۆ،
ژیانی دوور له تۆ چ
تامێک ، ج بۆنێکی هه‌یه
خۆزگه ڕۆژيک ده‌هاتوو پڕ
به باوه‌شم هه‌ڵمده‌گرتی
تاوه‌کوو تینم له
جه‌سته بوایه
بمگوشیبای
وه‌کو هه‌موو دڵدارێک تێر
تێر له ئامێزم بکردبای
وه‌ک ڕه‌سمه‌کان له
خه‌یالما تێر تێر ماچم
بکردبای
به‌ڵام ئاخ
ئه‌و ڕۆژه ئه‌ونده
دووره لێم که ته‌نانه‌ت
هه‌وڵ ناده‌م خه‌ونیشی
پێوه ببینم

با به‌ته‌نیا بم
گــه‌رده‌زانـی بـــۆ
مـــن نــابـــی
عـــاشقــی خــۆتم
مــه‌که
مــن زۆر جــــار
عـــاشـقــیـان کـــردوم
گـــه‌ر ده‌زانـــی بــۆ
مـــن نابــــی شه‌یدای
خـــۆتـــم مه‌که
مــــن زۆر کــــه‌س
شــه‌یــدای کــــردوم
گه‌ر ده‌زانی برینه‌کانم
شــارێژ نـاکه‌ی ئـــاڵۆز
تـری مه‌که
مـــن هـــه‌میشــه
بــرینـداریان کـــــردوم
نـــامـــۆیــــــم پێ
ووه دیـــاره ســه‌یری
شــعره‌کــانـم بکه
مـــن عــه‌شــق فێــری
زۆری کـــــردوم
گــــه‌ر لـــه عـــه‌شق
ده‌ترســـی قــــه‌ت
لــۆمـــه‌م مـــه‌که
عـــه‌شـق فــێــڵــی زۆر
لـــــێ کــــردوم
فاڵچیه‌ک قـــاوه‌ی بۆ
گرتمه‌وه ووتی سه‌یـری
فنجانه‌که بکه
فـنجانـه‌که هــــاواری
کرد و پێی ووتـــم
به‌ختی تۆ له‌ژێر
به‌ردێکی گه‌وره‌یه‌و
بروا بــه‌عه‌شق مه‌که
بۆیـــــه منیش بــه‌وو
جـــــــۆره ووتـــم :
گه‌ر ده‌زانی عه‌شقی تۆ
دۆزه‌خێکه لێم گه‌رێ با
به‌ته‌نیا بم

خه‌می دلی خۆم
به‌وه نیه خه‌نده
لــــه‌ســه‌ر لێوم
هه‌میشه زه‌مه‌ن پیری
کردم
ئێستا مه‌مــله‌که‌تی
دلــم خـــامۆشــه
فــه‌له‌ک فێــلی لێ کردم
منـی هێنایه ژین و
هـــه‌ر خه‌مم بـــه‌شه
بـــه‌دبه‌ختــی کردم
سه‌رتاپا دلیشم وه‌ک
به‌رگــم ره‌شه زه‌مه‌ن
له خشته‌ی بـردم
خه‌می دلی خۆمه ووشه
بــه ووشــه زه‌مـــه‌ن
فێــری کردم
پێــی ووتم تــا ماوی
خه‌م بنۆشه بــه تـالـی
گــه‌وره‌ی کردم

تــاقـانه‌ی دل
به‌س ئه‌م جاره جێم
مه‌هێله بــه ته‌نیایم
مه‌سپێره
من به‌بۆنــه‌ی
چاوه‌کـــانی تۆیه دل
خــۆشم لێره
لـــه دوریتا شیوه‌ن
ده‌که‌م سه‌ره‌پا ره‌ش
ده‌پۆشم
ده‌بمه شێتـی شێتخانه‌و
تـالی و بــاده
ده‌نــــۆشم
بــۆ کویــێ ده‌رۆی
حـــه‌زه‌کانم لێ کوێر
ده‌که‌ی
بــێ سۆزی بــێ دلی
هـــه‌ست بــه‌تاوان
ناکه‌ی
بـاوه‌شــم فـێــره
بــاوه‌شتا تـه‌نیام
مـه‌که
لــــه‌نـــاو عاشقانــه
روو زه‌ردم مــه‌که
خـۆ من تــۆم نــاونـا
بوو تــاقـانه‌ی دل
هــــه‌ر بـه منالی
دلــمت خســـته ژێرگل
گه‌ر جێم بهێلی گه‌ردنت
قه‌ت ئـازا ناکه‌م
له‌نـاو عاشـقانا بـه
تاوانبار ناوت ده‌به‌م
|