مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 
 
 
 

 

 

 

 

 

 

 

یادگاری شه‌وانمان

له ژۆره‌كه‌م دانیشت بووم
به دیار یاده‌كانی تۆوه
له پاش رؤزانی سوتان بۆ عه‌شقت
زۆر به ئاسانی له بیرت كردم
هه‌موو شه‌وێ به‌ر له نووستن
ده‌گریم له‌گه‌ڵ شعرێكم دا
هه‌موو شه‌وێ ووێڵم به دوای ئه‌وینێكا
ده‌زانم بیركردنه‌وه‌م سه‌ر هه‌ڵدانی برینێكه
ئه‌و ئازارانه‌ی به یادی تۆ سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا
وا هه ست ئه‌كه‌م له باخی دڵم به هارێكا چرۆ ده‌كا
تۆ شه‌وانه وه‌ك چرای شیعرێ
ده‌بیته میوان له ژوره‌كه‌مدا
تا بزانی بێ تۆ سه‌خته
ئه‌و شه‌وانه‌ی كه‌نیم له گه‌ڵتا

HEMN                                                       

نـــامـــەیــەک

نـــامـــەیــەکم بۆ ناردی کــە تێدا باســــی خــۆم بۆ کردی
کەچی
هەستەکەم ووشەکان وەلامێکیان پێ نەبەخشی
لـە
نـــامــەکــەمدا باســی چــۆلـــەکـــەیــەکـــم بۆ کردی
کـــە چۆن لـــە خەم و ئـــازاری
دڵــی منی بـۆ باس کردی
گوڵــم پێـــم ووتـــی چۆلــەکــەکە بە هـــەڵە تێی گەیاندی
تـــۆ بـــروات نــەکــرد و نــەتزانـــی ژیانــم لــێ شێواندووی
تــۆ نــەتپرسی و تـــێ نــەگەیشتــی لــە هەستـــی دڵم
تـــەنها وویستـــم شادت
کـــەم بــە بــاخـــی پڕ لــە گوڵم
تــــۆ دەتــــەوێ ببــــی بــە پایز ئاواتەکانــم هــەڵوەرێنی ؟
وەک تــــەنهامە و هـــەر بـــە
تـــەنهایــی دڵــــم بمرێنی ؟
نـــــــا .....
گوڵــم نـــەکــــەی بـــەم جــۆرە بێ وەلام بیت
دەنــــــا
دڵ لـــــــە دووریت ســـەرگــــــەردان دەبــــــــێت

HEMN                                                       

 

قەد حــەز ناكـەم لێره برۆم بـــۆ هەوارێ كـەبێ تـۆ بێ
   
ڕێگام بــــەتــۆ نــەگاتەوه
قەد حەز ناكەم بێ دەستی تۆ پەنجەبەرم بۆ هیچ گوڵێ
     
كه حەزی تۆ نەی كاتەوه
قەد حـەز ناكــەم پێ بكەنــم ئەگەر بەڕووی تۆوه نەبــێ
     
خەیاڵی تۆنــەم بـــاتەوه

ئای لـه‌و ساتانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ تۆ بووم
من وه‌ك  دارستانێکێ قژ سه‌وز بووم
کــه‌ چــی  ئێستا کــه‌ لــه‌
تـۆ  دوورم
 
پــه‌پولــه‌یه‌کی باڵ شکاوی بێ
گوڵم

 بــــەڕۆژووی چـــاوەكــانــــی تــۆم
 
ئەی خوایە كەی بێت چاوێك هەڵبێنم
 لـــە بــــەربــــانگـــی دەم و لێوتـــــا
 
بـــــــە مـــــاچێــــك ڕۆژوم بشكێنــم

هــــەر چـــی بڵێی وەهـــا غەمگینم
سەر تـــاپـــای تــەمەن شادی ببینم
چێژی نییـــە بـــەلام وەکو خــەیـــاڵـە
بــێ تـــۆ نــامــەوێ شادی لـە ژیانم

تــــاوانـــی خـۆم بووم نـــــەک تـاوانی تۆ
 
بـــومە سەپانـــــی بـــەر پــــــاوانــــی تۆ
  یاسای عاشقانیــش گـــەر سزام بـــــدەن
  بۆ خۆم ، خۆم کردە بــەندەری جوانـــی تۆ

هيج خةونێكـــم نەهاتە دى لـــەمنالييەوە هەتا ئێستا
بەهيواى چــەند ساتێك خۆشيم لـــەژينى بــێ تۆييدا
واتێنەگەيت لـــەم ساتــەدا تــۆ بەشێكيت لـەم مەرامە
هەست و بيرم لاى جوانيية گەر چاوانيشم لـەدەستدا

HEMN                                                       

 

 

خالى گرنگ بۆ هه‌موو عاشقه‌كان

1. ئێمه‌ نه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ كه‌سێكى كامیلین , به‌لكو له‌ كاتى هه‌لبژاردنمانیش بۆ كه‌سێكى كامیل دلداده‌ى كه‌سێكى ناكامیل ده‌بین ((سام كین))

2. من باوه‌رم وایه‌ كه‌ دوو مرۆڤ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى ئاگادارن , و گرنگ نیه‌ كه‌ چى ده‌كه‌ن , كێنه‌ و له‌ كوىَ ژیان ده‌كه‌ن , ئه‌گه‌ر مقده‌ر بێت دوو كه‌س له‌ گه‌ل یه‌كترى ژیان بكه‌ن , هیچ سنوور و به‌ر‌به‌ستێك له‌ نیوانیان نییه‌ ….((جولیا رابرترز))

3. خۆشم ئه‌وێت ماناى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ تۆ كىَ ى , گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ تۆ له‌گه‌لمداى من كێم ؟(نه‌زانراو)

4. ژیان فێرمانى كردووه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى له‌ رێگاى نیگا كردنه‌وه‌ نییه‌ , به‌لكو له‌ رێگاى نه‌گریانه‌.. ((ئانتنیو دو سێنت ئیگزۆپرى))

5.له‌ خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ , كورترین رێگا زۆر درێژ ده‌بێته‌وه‌ , و له‌ درێژترین ریگا ده‌توانى هه‌تاكو مردن چاوه‌روانى بكه‌یت ((هانس نوون))

6. خۆشه‌ویستى به‌و مانایه‌ دێته‌وه‌ , ئه‌و كاته‌ى لێك دوورن و خه‌ریبى یه‌كترى ده‌كه‌ن , به‌لام له‌ ناخه‌وه‌ هه‌ست به‌ گه‌رما بكه‌ى چونكه‌ له‌ دله‌وه‌ له‌ یه‌كترى نزیكن .. ((كه‌ى نودسن))

7. ئه‌گه‌ر هه‌ر جاره‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ ده‌ینیه‌ سه‌ر لێوانم , ده‌متوانى برۆم بۆ ئاسمانه‌كان و ئه‌ستێره‌كانت بۆ بێنم , به‌لام زیاتر شه‌و بىَ ئه‌ستیره‌ ده‌ماوه‌ ((نه‌زانراو))

8. باشترین و خۆشه‌ویسترین و جوانترین شته‌كان ناتوانرىَ به‌ ده‌ست بگیرێت به‌لكو ده‌بێت له‌ دلمان دا هه‌ستیان بكه‌ین .. ((هێلن كله‌ر))

9. ئه‌مه‌ دونیا نییه‌ كه‌ خۆشه‌ویستى ده‌سورێنیت, به‌لكو ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌ كه‌ سورانى ژیانى به‌ نرخ كردووه‌ ((فرانكلین پى جۆنز))

10. ئه‌گه‌ر ماناى خۆشه‌ه‌ویستى ده‌زانین , هه‌مووى له‌به‌ر تۆیه‌ ..((هرمان هسه‌))

 

HEMN                                                       

دلت شــــکاندم

 

له‌سه‌ر زه‌وی دانیشت بوو و هه‌ندی پارچه‌ی له‌سه‌رزه‌وی كۆ ده‌كرده‌وه‌ …
چوومه‌ لای و پێم ووت : ناته‌وێت یارمه‌تیت بده‌م ؟؟ ووتی نا .
پێم گۆت : ماندوو ده‌بیت با یارمه‌تیت بده‌م ئیتر .
وتی : نا خۆم كۆی ده‌كه‌مه‌وه‌ .
وتم ئه‌م پارچانه‌ چییه‌ زۆر خراپ شكاون و  له‌وانه‌یه‌ هه‌ر چاك نه‌كرێته‌وه‌ .!
نیگایه‌كی سه‌یری كردم و وتی ئه‌مه‌ دلمه‌ كه‌ شكاوه‌ !!! ئینجا خۆمیش ئه‌بێت كۆی كه‌مه‌وه‌ .
دواتر ووتی : ده‌زانی چییه‌  هاورێ گیان ؟ خه‌لكانی ئه‌و زه‌مانه‌ نازانن دلداری بكه‌ن .
ئه‌و كاته‌ی كه‌ نیازت وایه‌ كه‌ دلێكی ساف و بێ گه‌ردیان پێشكه‌ش كه‌ی و بخه‌یتیه‌ ناو ده‌ستیان هێشتا به‌ ده‌ستی نه‌گرتووه‌ ده‌یشكینیت
ئینجا منیش ئه‌مه‌وێ كه‌ ئه‌وه‌پارچه‌ پارچانه‌ی  بده‌مه‌ ده‌ستی خاوه‌نه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی  كه‌ ئه‌و زۆر جوان ئه‌‌زانیت دلداری بكات .
ئاخر ده‌زانی چییه‌ ؟ چونكه‌ ئه‌و خۆی پێمی وت كه‌ زۆر حه‌زی له‌ دلی شكاوه‌ و له‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌لای ئه‌و چاك ببێته‌وه‌ .
پارچه‌ پارچه‌كانی دلی خۆی كۆ كرده‌وه‌ و به‌ ئارامی هه‌ستاوه‌ سه‌ر پا و ویستی كه‌ بروات ..
و منیش له‌و بیره‌ دا بووم كه‌ بۆ ده‌بێت ئیمه‌ وا دلی یه‌كتری شكێنین و نازانین دل لای خۆمان راگرین و نه‌شكێنین ..ویستم كه‌ پێ ی بلێم كه‌ بۆ دلی خۆی ده‌داته‌ ده‌ستی هه‌ر كه‌سێك ؟؟
ده‌لێ ی كه‌ زانی چی له‌ دلم دایه‌ و گه‌راوه‌ وتی كه‌ من دلی خۆم به‌ ده‌یت هه‌ر كه‌سێك نه‌داوه‌ !!
و ئه‌وه‌ی پی وتم و چووه‌ لای ده‌ریا ....

HEMN                                                       

خۆشم دەوێی

وەک چۆن درەخت
گەڵاکانی خۆی خۆش دەوێ
بەوەرینیان
نەوەک کۆستێ
هەزاران کۆستی ئەکەوێ
خۆشم ئەوێی
وەک چۆن جەستەی بێ پەناگەی
هەڵ لەرزیوی
دەم بەگریان
لە شەوانی پڕ بەفرو بارانی زستان
کولانەێی و
پێخەفێکی دەست ئەکەوێ
خۆشم ئەوێی
چۆن داستانیچرکە  سۆزو ئەوین
بەدوای چیرۆکی دوو دڵدار
چرکەو
سات لەدوای ساتی نێو دیرۆک
تاوێ دانیشتن نازانێ
خۆشم ئەوێی
خۆشەویستی
سنوری دەریاو ئۆقیانوس
ئێرەو ئەوێو
ماک و نەمان
بەگرفتی خۆی نازانێ
خۆشم ئەوێی
گرنگ نییە
کێ ئەیزانێ و
کێ نایزانێ
خۆشم ده‌وێی

HEMN                                                       

 

 

 

 

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009