مرۆڤ لــەپێناو بۆنــی خۆش فرمێسکــی گوڵ دەوەرێنێ >> هەروەک مۆمیش بۆ رووناکی جەستەی بۆمان دەسوتێنێ 

               

 

 

 

 

 

 

 

 

مــاڵئاوایــی


چـه‌ند بـه‌ ژانـه‌ مــاڵئاوایــی و سرودی گریــان
چه‌ند بـه‌ ئێشـه‌ بێته‌ بـه‌ر گوێــم ئــاوازی زریان
خـــۆزگـه‌ ئـه‌و کفنه‌م نـه‌دیبـایه‌ کــرایــه‌ بــه‌رت
چی ده‌بو په‌نجه‌م ببوایــه‌ بـه‌ شـانـه‌ی سـه‌رت
ڕۆژ دێ و ده‌روات ده‌خـــولێته‌وه‌ تــاره‌ بینــاییــم
هـه‌ڵــی ده‌کـه‌م چـرای چــاوم بــۆ ده‌ورو به‌رم
رۆژانـێ بـوو سـاڵانــێ بـوو رۆژگـارێ بـوو ڕۆی
خۆشــم ده‌ویست گــۆڕی ته‌نیا بردیه‌وه‌ بۆخۆی
گوڵــی ووشـک داری پیریـــم تــه‌نیا مــایــه‌ووه‌
نــاڵــه‌ و گریانـــی بــه‌د به‌ختیم جوابی دایه‌و‌وه‌
خــۆزگــه‌ هــاوار لـــه‌ ســایه‌تا ده‌بووم بــه‌ ژیان
بـــه‌ڵام ســه‌د ئــاخ لێک دابــران لێــم نه‌برایه‌وه‌
کۆستت خستم ته‌نیات کردم ئای چه‌رخی زاڵم
فــه‌رامۆشم کــه‌ ڕه‌شپۆشــم شکسته‌ بــاڵــم
ســه‌رم بــه‌فــری لــێ نیشتوه‌ دڵیشــم گڕکان
بــای نــاوه‌ختیش به‌ بــه‌رگوێمــا مردنـی درکاند
ده‌م ده‌م ئــه‌شکی بێداریمه‌ خور خور دێته‌ خوار
یادگاری ئــه‌و ڕۆژانه‌شم جــه‌سته‌مــی ژاکــاند
مـــاڵئاوایـــی یــه‌ک جـــاریـــه‌ دیـــاره‌ مــــاڵئاوا
کــه‌ خــۆشـم دێ به‌ دیداری هه‌ر وای له‌ چاوما
پرسیم ئاخــۆ هــه‌بـــێ وه‌ک من کۆس که‌وتوو
وه‌ک من جــگه‌ر برینـدار و وه‌ک مــن گـــڕگـرتو
ئــه‌و هــاواره‌ی کـه‌ مـن هــه‌مــه‌ ئــازاره‌ ئــازار
بێشــک ده‌گــاته‌ لای یاری هـه‌میشه‌ نــوستوو

 

HEMN                                                       

شه‌وانــــه   ‌

   مــن شه‌وانــــه‌ دووجار فرمێسکی ته‌نـیا ده‌ڕژم  …جـــــــارێك بۆ تــــۆ و جـــــارێك بۆ خـــــــۆم
 ئـاخۆ که‌ی بێت ئه‌م فرمێسکه‌ لــه‌ چاوانم ووشك کـات
بـــه‌ره‌و جـــوانترین دوونـــیــام بـــــه‌رێ بـــــکات
      فرمێسکه‌کانم یادگاری تۆ له‌سه‌ر ڕوومه‌ته‌کانم نیشــان ده‌ده‌ن ..
   خه‌مێکی قوڵــــتر و نوێـــتر لـــــه‌ دڵمـــا تۆمــــار ده‌که‌ن
  چاوه‌کـــانم ئێستــــا له‌ شیوه‌ی  په‌ڵه‌ هه‌ورێکی زویــر ده‌چێــــت …
تـــنۆك تـــــنۆك  بــــارانی بــــــێ ئومیدی ده‌بارێنێــــــت .
  جــــا ئــــازیزم تازووه‌ بگه‌ڕێوه‌ نــــــاو هێلانه‌کـــــــــه‌ت …    نـــه‌وه‌ك نـــــاحه‌زێك   ..... 
     هه‌بێت و هێلانه‌کــــه‌ت داگیـــــــر بکــــات ...

HEMN                                                       

لێت دوورم 

خــۆشه‌ویستـــم ئـــه‌وه‌ چــه‌نـد سالـــێکە‌ لێت دوورم
له‌ نێوان ئه‌م ســــالـــــەداا کـــه‌سێك نه‌یکرد دڵنه‌وایم
خۆزگه‌م بـه‌و ساتانه‌ی که‌لای تۆ  ئه‌م برده‌ سه‌ر ژینم
ئــــه‌و کـــاتــانـه‌ هـــه‌ستــم ده‌کرد بــــه‌ لاوێتی خــۆم
خـــۆشیـــم ڕۆی نـــه‌گـــه‌رایـــه‌وه‌ ... نـــه‌گــــه‌رایـــه‌وە
ڕه‌نــــگــــی زه‌ردم وه‌كـــــ وه‌رزی پــــایــــز مــــایـــــه‌وه
خۆشیه‌کانم چرۆی سه‌وزی ده‌رنه‌کرده‌وه‌ له‌م به‌هار‌دا
لــــه‌م  نـــــه‌ورۆز و جــــــه‌ژنه‌   پیــرۆزو  ســــه‌وزه‌دا
بــــــۆنــــی نێرگــــــز و هــــه‌ڵاڵــــه‌  میوانـــم  نه‌نــــوو
خـــــه‌م لـــه‌سه‌ر لێوانـــم  بــــه‌ره‌و زیـــادی ده‌چـــــوو
خـــــۆشه‌ویستـــــم بیرت ده‌کــــــه‌م پــر بـــــه‌ دڵـــــم
پر بــــــه‌ دڵــــــە‌ تـــــه‌نــــــگ و مـــاتـــه‌ سسته‌کـــه‌م

HEMN                                                       

عاشق  

هـــه‌ست بــــه‌عاشق بــــوونی خۆم و خۆت ده‌کـــه‌م
مـــنیش وه‌ك تـۆ  شــــه‌وی ڕابردوو هه‌ر نـه‌خــه‌وتـــــم
هـــه‌ر لـــه‌ بیر چـــاوه‌کـــــانــــی تــۆی دڵــــدار بــــووم
ئـــایــــــا ئــــــه‌و سنـــــووره‌ ده‌شکێت ئــــــازیــــزم ؟؟
تـــــــا هــــه‌ستــــی ئــه‌شقمان تـــیـــا وا ڵاکــــــه‌یــن
چــــــــاوه‌روانـــی ژوانـــــــم بــــــانگــم  بـــــــکات
تـــــــا لـــه‌ خۆشه‌ویستی تـــۆ نزیکترم کــــــــات

HEMN                                                       

خۆشه‌ویستــــم 

مــــن ناوت ده‌نێــــم خۆشه‌ویستــــم.
مــــــن ناوت ده‌نێـــم هـــه‌ست و ژینــــم.
بۆیه‌ ویستــــــم ببمه‌ فـــرمێسکێك
تا له‌ دایک بــــووی چاوه‌کانت بـــــم ..
هه‌ر له‌ســــه‌ر  روومـــه‌تــــه‌کــــانیشت  بژیم .
خۆشـــم بـــه‌ مـــاچی لێوه‌کـــانت تێر بکـــــه‌م
تا لـــه‌ دنیای خــــه‌یاڵدا  خــۆم له‌ ئامێزی  گه‌رمت بگرم ….
فرمێسکه‌کانیش خۆیان به‌ هه‌نسک بناسێنن .
ئه‌وسا هه‌ردوو بۆ یه‌ك مه‌به‌ست باوه‌شی سۆز ده‌که‌ینه‌وه‌
ڕوو له‌ ئاواتی خۆمان ده‌که‌ین تا له‌ یه‌ک جیانه‌بینه‌وه‌ ..
ئیتر نه‌یه‌ڵین ده‌ستی نا‌حه‌ز تێکه‌ڵاوی  نێوانمان بێت .
تا له‌دنیای عیشق و جوانی ڕێگای ڕاستی جێ ژوانمان بێ
ت

HEMN                                                       

شه‌وی یادگار..  

كاتێ یه‌که‌مین پیتی که‌سێکی نامۆم بینی له‌ ملتا
ئیتر به‌ جارێ خۆشه‌ویستیم له‌ دڵا نه‌ما....
هه‌مـــــوو خــــــۆشیه‌کانت به‌خــــــاك ســــپارد بــوو..
ئاواته‌كانمت له‌ ناو چاڵی قوڵدا نوقوم كرد بوو..
كه‌س نه‌یزانی چۆن دڵت گۆری به‌رامبه‌ر به‌ منی هه‌راژ...
چۆن توانیت له‌ یادی بكه‌یت شه‌وی یادگار...
تازه‌ خۆشه‌ویستی تۆ بو به‌ دوژمنی هه‌تا هه‌تایم..
له‌ دوای تۆ خۆشه‌ویستی بو به‌ برینێك بۆ دڵم

HEMN                                                       

 

بنووسه‌

دنیا هێنده ناهێنـــــێ ئـــه‌وه‌نده‌ت بــــێ پـــێــی بـــژی
بۆ خۆت ســه‌رگــه‌ردان ده‌که‌ی به ده‌ست برین و دزی
سه‌روه‌تی دنیات هــــه‌یـــه هـــه‌ر حه‌ز له زیاتر ده‌که‌ی
چاوه‌رێی ده‌ستی خه‌لكی بۆت بكرێ خۆت خه‌رج نه‌كه‌ی
قوربه‌سه‌ر خۆت  پاره‌ت بـــۆ كــوێ كۆ ده‌كــــه‌یــته‌وه
پــرسیــاری گـۆرت لـــێ کـــــڕا وه‌لام ده‌ده‌یـــتــــه‌وه
ســـه‌فـــه‌ری كــه مــالی دنیات بـــۆ دوا رۆژ نه‌گبه‌تیه
قاسه بۆ نـــــاو گۆر نابرێ كفنیش گیرفـــانـــی نی یه

 

DLER MAMA                                                       

 

 

 

 
 

Copyright © 2009 HEMN SHERWANY All rights reserved             

 

                مافی بلاو کردنه‌وه‌ پارێزراوه‌ بۆ مالپه‌ری فرمێسکی گوڵ 2009